جه‌بار یاوه‌ر: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك نه‌كشاونه‌ته‌وه
گولاَن- ع. ا
به‌رپرسێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و ههوالاَنه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك كشابنه‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لیوا جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاند ئه‌وان هێزی پێشمه‌رگه‌یان ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ی نه‌كردووه تاوه‌كو هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه به‌ڵكو ته‌نیا دوای رووداوهكلانی رۆژی 25 ی شوبات كه چه‌كدارانی سوپای نه‌قشبه‌ندی و رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌و پاشماوه‌كانی به‌عس و عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كان به هاوكاری فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی دوای په‌لاماردانی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه هه‌وڵیاندا په‌لاماری كه‌ركوكیش بده‌ن، بۆیه رێگه به هێزی پێشمه‌رگه دراكه لیوای یه‌ك و دووی خۆی ره‌وانه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ورو به‌ری ئه‌و شاره بكات بۆ پارێزگاری كردن له دانیشتووانه‌كه‌ی له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
جێی باسه چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه بلاَوبۆتهوه گوایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به فشاری ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ریان به‌جێهێشتووه به‌ڵكو پاراستنی دۆسییه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه به هێزێكی هاوبه‌شی عێراقی ئه‌مه‌ریكی دراوه.
سه‌رچاوه: كوردی‌و