كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌رِه‌شه‌ی تێكدانی باری ئه‌منی شاره‌كه ده‌كات
دوێنێ سێشه‌ممه له پرۆسه‌یه‌كی كراوه‌ی ته‌وافوقیدا پارێزگاری نوێی كه‌ركوك و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره هه‌ڵبژێردران، كوتله‌ی عه‌ره‌بیش له ئه‌نجوومه‌نه‌كه بایكۆتكردنی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولره‌حمان موسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك و رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند، دوێنێ سێشه‌ممه له پرۆسه‌یه‌كی كراوه‌ی ته‌وافوقیدا نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌كو پارێزگاری نوێ و حه‌سه‌ن تۆران له كوتله‌ی توركمانی وه‌كو سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵبژێردران.
له‌لای خۆیه‌وه كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئه‌نجامی سه‌فقه‌یه‌كی نێوان كورد‌و توركمان بووه بۆیه ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی عه‌ره‌بی دان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دانانێن و به هه‌وڵێكیشی ده‌زانن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی عه‌ره‌بی له شاره‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش برِیاریاندا ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌ده‌ن و كاره‌كانی خۆیان له ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵپه‌سێرن.
ناوبراو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به سه‌فقه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌مدا بۆ ریشه‌كێشكردنی عه‌ره‌ب له شاری كه‌ركوك گوتیشی ئه‌وان په‌نا ده‌به به‌ر خۆپیشاندان و ده‌ربرِینی نارِه‌زایی له دژی سه‌فقه هه‌روه‌ها ئاماده‌ن برِژێنه سه‌ر شه‌قام و بارودۆخی ئه‌منی شاره‌كه تێكبده‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز