وه‌زیرى ناوخۆى به‌جیا له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى نۆروێژ، و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له باكوورى عێراق كۆبووه‌وه
له دانیشتنێكدا شاندى نۆروێژى خۆشحاڵى خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا كه به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانى هه‌رێم، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه.
گفتوگۆكردن له باره‌ى ره‌وشى ره‌وه‌ندى كورد له نۆ‌رویژ و بارودۆخى ئافره‌تان و مافى مرۆڤ و منداڵان له هه‌رێمى كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كان له‌و باره‌یه‌وه و به تایبه‌تیش به‌نده‌كانى مافى مرۆڤ كه له قۆناغه جیاجیاكانى خوێندندا به فراوانى ده‌خوێنرێن، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دانیشتنه‌كه بوو .
هه‌روه‌ها راگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان و شێوازى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵان و چۆنیه‌تى پاراستنیان تاوتوێ كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى كرده‌وه .
وه‌زیرى ناوخۆ ئاماده‌یی حكوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك كه پێویست بێت نیشاندا .
له لایه‌كى دیكه‌وه، كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له ژه‌نه‌راڵ پێركن فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له باكوورى عێراق و شاندى یاوه‌رى كرد، له دانیشتنێكدا گفتوگۆ له باره‌ى ره‌وشى ئاسایشى عێراق به گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى دوا پێشهاته سیاسیه‌كان كرا .
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى و هه‌ماهه‌نگى نێوانیان و كردنه‌وه‌ى خولى مه‌شقى جۆراوجۆرى پێشكه‌وتوو بۆ كارمه‌ندانى پۆلیس و ئاسایش كرایه‌وه.