په‌رله‌مانتارانى به‌ریتانیا راپۆرتى چواره‌میا له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڵاو كرده‌وه
دواى سه‌ردانكردنى گرووپێك له په‌رله‌مانتارانى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌فته‌ى رابردوو راپۆرتى چواره‌میان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرده‌وه.
گرووپی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ناسراو به \"ئای پی پی جی\"" له كانوونی یه‌كه‌مى 2010 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان یان كرد‌و دوای گه‌رانه‌وه‌یان بۆ به‌ریتانیا راپۆرتێكى 52 لاپهرهییان بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان‌و تیایدا داوایان له حكومه‌تی به‌ریتانیا كرد بۆ هاوكاری كردنى گه‌لى كورد له باكوورى عێراق.
ئه‌و گرووپه چواره‌م راپۆرتیان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردهوهو راپۆرتى ئه‌مجاره‌شیان له‌ژێر ناونیشانى \""هه‌رێمى كوردستان دواى 20 ساڵ له راپه‌ڕین\""هو له 52 لاپهرهش پێكهاتووه، ئه‌و راپۆرته كه وێنه‌یه‌كى ئاراسته‌ى (رووداو) كراوه، تێدا باسی پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان دهكاتو داواش له حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كات بۆ هاوكاری كردنى گه‌لى كورد له‌و بوارانه‌دا.
ئه‌م راپۆرته له‌ناو ته‌لاری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خۆێندراوهتهوهو به‌پێ ئه‌و راپۆڕته، هه‌رێمی كوردستان له رووی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوى به خۆیه‌وه بینییوه باسیان له‌وه‌ش كردووه كه \""ئابووری هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی كت و پڕ پێشكه‌وتووه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وام له پێشكهوتندایهو ژیانی هاوڵاتیانیش به‌ره‌و پێش چووه، ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه به‌ریتانیا پاڵپشتی له‌و هه‌رێمه بكات\"".
ئه‌و گرووپه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه‌و هه‌روه‌ها چوونه‌ته لاى سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانى كوردستان و چه‌ندین رێكخراوی ئافره‌تان و كریستیانه‌كان و توركمان و گرتووخانه‌ی هه‌ولێریان به‌سه‌ر كردۆته‌وه.
ئه‌و گرووپه‌ى په‌رله‌مانتارانى به‌ریتانیا له ساڵی 2006ه‌وه تا ئێستا چوار راپۆرتیان له‌سه‌ر بارۆدۆخی هه‌رێمی كوردستان پێشكێش كردووه‌و له كاتی نووسینی ئه‌و راپۆرتانهشدا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌رپرسه باڵاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوه ناحكومیه‌كان كۆبوونه‌وه بیر و بۆچوونی هه‌موو لایه‌نێكیان وه‌رگرتووه.
-رووداو"