سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی مینرِێژكراو له كه‌ركوك ته‌قییه‌وه
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه له ناوه‌رِاستی كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روودیاو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاولاَتی بریندار بوون.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی مینرِێژكراو له شه‌قامی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری له ناوه‌رِاستی كه‌ركوك ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاولاَتی كه تا ئێستا ژماره‌یان نه‌زانراوه بریندار بوون، روونیشی كرده‌وه ده‌ست به‌جێ له‌گه‌ڵ روودانی ته‌قینه‌وه‌كه ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیس و فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌و كۆنترِۆڵی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان كردوو برینداره‌كانیشیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كرد.
شیاوی گوتنه دوێنێ هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولرحمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك و رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش تیرۆریستان به هه‌لی ده‌زانن تا دانانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بارودۆخه‌كه بقۆسنه‌وه‌و نیازی خراپی خۆیان به‌جێبێنن.
السومریه نیوز