له یادی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه مالیكی خه‌مباری و پرسه‌ی خۆی بۆ گه‌لی كورد راده‌گه‌یه‌نێ
به بۆنه‌ی تێپه‌رِینی 23 ساڵ به سه‌ر كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن رژێمی به‌عس، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یاده‌كه به‌رز راده‌گرێت و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیی و حكومه‌تی عێراقیش ئاراته‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌لی كورد و سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا كه دوێنێ سێشه‌ممه له نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رچووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی رایده‌گه‌ینێ رۆژی 16 ی ئازار رۆژێكی كاره‌سات ئامێزه به نیسبه‌ت هه‌موو عێراقیه‌كان به گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی كه له‌و رۆژه‌دا رژێمی به‌عسی له گۆرِنراو به‌شێوه‌یكی درِندانه به چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆرِاگری كیمیا باران كرد. مالیكی ئاماژه به هه‌موو اوانه‌كانی دیكه‌ی رژێمی به‌عسی رووخا‌و ده‌كات له ناویشیاندا گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كان كه له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لی عێراق ئه‌نجامی داون.
له به‌شیكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا مالیكی جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌واوی تاوانه‌كانی دیكه‌ی رژێمی به‌عس عێراقییه‌كان زیاتر هانده‌دات بۆ یه‌كگریزی و تۆكمه‌تر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و پاراستنی عێراق.
له كۆتاییدا به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران خه‌مباری و دڵته‌نگی و پرسه‌ی خۆی بۆ گه‌لی كورد و ته‌واوی گه‌لی عێراق راده‌گه‌یه‌نێ و داواش له خوای گه‌وره ده‌كات ولاَت ئاوه‌دان و پارێزراو بكات له ده‌ستی هه‌موو تاوانكارێك.