راپۆرتێكی نێودەوڵەتی: عەرەبەكان ئاگەداری متمانەی ئەمەریكا بەكوردن بۆیە بەپارێزەوە مامەڵە دەكەن

راپۆرتێكی نێودەوڵەتی: عەرەبەكان ئاگەداری متمانەی ئەمەریكا بەكوردن بۆیە بەپارێزەوە مامەڵە دەكەن
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەوانیی نێودەوڵەتی لەبارەى دۆخی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە، خۆپێشاندەران دژی گەندەڵین و داوا لە حكوومەتی خۆیان دەكەن ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن، نەك رووخانی حكوومەت، هەروەها لەبارەى هێزی پێشمەرگەوە باس لە متمانەی ئەمەریكا كراوە كە زیاتر بڕوای بەكوردە نەك عەرەب، لە ئەنجامدا عەرەبەكان بەپارێزەوە مامەڵە لەگەڵ كورددا دەكەن.

ماڵپەڕی دەنگوباسی (ستراتیجی پەیج)ی نێودەوڵەتی شەوی رابردوو لە راپۆرتێكدا ئاماژەى كرد، خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە عێراق تەنیا داوا لە حكوومەتی هەڵبژێراوی خۆیان دەكەن كە ئەو ئەركەى لەسەر شانیانە جێبەجێی بكەن، بەپێچەوانەی راپەڕینەكانی تونس و میسر كە داوای رووخانی تەواوی دەسەڵات دەكرا.

راپۆرتەكە باس لە چوونی پێشمەرگەى هەرێمی كوردستان بۆ كەركووك بۆ كۆنترۆڵی دۆخی ئاڵۆزی عێراق لە ئەنجامی خۆپێشاندانەكانی ئەو وڵاتە دەكات و هاتووە، هێزەكانی پێشمەرگەى كۆنترۆڵی رێگەكانی دەروبەری كەركووكیان كردووە و \"ئەوە بەشێكە لە پلانی كوردەكان بۆ كۆنترۆڵی تەواوی شارەكە\"".

هێزەكانی پێشمەرگە هەرچەندە بەژمارە لە هێزی عەرەب كەمترن، بەڵام كارامەترن و كوردەكان دەزانن كە ئەمەریكا زیاتر لە متانە بەكورد دەكات و لە ئەنجامدا عەرەبەكان بەپارێزەوە لەگەڵ كورد مامەڵە دەكەن.

لە 25ی شوبات/فێبرایەری رابردوو، خۆپێشاندانی جەماوەری بەغدا و ژمارەیەكی شار و شارۆكەى تری عێراقی گرتەوە بۆ داواكردنی باشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان كە لە هەندێك شوێن توندوتیژی لێ كەوتەوە و هێزەكانی پێشمەرگەى هەرێمی كوردستان وەك ئامادەكارییەك بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییانی كەركووك، پێشتر لە دەوروبەری ئەو پارێزگەیە جێگیر بوون.

-ئاكانيوز"
Top