وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌رى ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر و چۆنیه‌تی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانيان بیرورِایان ئاڵوگۆرِ كرد
ئه‌مرِۆ 15/3/2011 به‌رِێز نیكۆلای ملادینۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریاو وه‌فدێكی هاورِێی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رِێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌و دیداره‌دا كه‌وه‌زیرانی ناوخۆ و پیشه‌سازی و بازرگانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه نیشته‌جێكردن و ئه‌حمه‌د به‌رواری سه‌رۆكی به‌شی ئه‌وروپا له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا به‌گرنگیه‌وه باسی له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و سه‌رسامی خۆشی به‌رامبه‌ر گه‌شه‌كردنی هه‌رێم و ئاسایش و ئارامیه‌كه‌ی ده‌ربرِی.
نیكۆلای ملادینۆڤ رونیكرده‌وه كه‌وڵاته‌كه‌ی برِیاری داوه بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان و گه‌شه‌پێدانی ئاستی هاریكاری ئابووری و بازرگانی، كونسوڵگه‌رى خۆیان له‌هه‌رێم بكه‌نه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بوڵگاریا ئاماژه‌ی به‌دۆخی ئارامی هه‌رێم و ئه‌و بوژانه‌وه ئابووریه كرد كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌دیده‌كرێت، هه‌روا باسی له‌وه‌ش كرد كه‌مه‌به‌ست له‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ریان له هه‌ولێر بۆ دروستكردنی پردی په‌یوندی و فراوانكردنی بواری چالاكی بازرگانی و ئابوری هاوبه‌ش و پێشكه‌شكردنی كارئاسانی هاتوچۆیه بۆ وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكان له‌نێوان هه‌رێم و بولگاریادا.
دواتر نیكۆلای ملادینۆڤ باسی له‌وه‌كرد كه‌وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێ له‌بواره‌كانی كاره‌با و كشتوكاڵ و خوێندن و گه‌شتوگوزار هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بكات، چونكه وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا دوپاتی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی شاره‌زایی و ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتووه له‌م بوارانه‌دا.
له‌و دیداره‌دا به‌رِێز د. به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه‌كرد كه‌هه‌رێمی كوردستان خوازیاری گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ بولگاریادا، خۆشحاڵی خۆی و حكومه‌تی هه‌رێمیشی به‌و سه‌ردانه ده‌ربرِی. هه‌روا كارئاسانی حكومه‌تی هه‌رێمیشی بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی بولگاریا له‌هه‌ولێر ده‌ربرِی.
رونیشیكرده‌وه كه‌هه‌رێم ده‌توانێ له‌زۆر ره‌وه‌وه سود له‌شاره‌زایی بولگاریا وه‌ربگرێت كه‌یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوه له‌بواری كشتوكاڵ و كاره‌باو دروستكردنی به‌نداوه‌كان و گه‌شت و گوزار، كه‌له‌هه‌مان كاتدا كوردستان له‌م بوارانه‌دا پێویستی به‌هاوكاری هه‌یه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كارئاسانی زۆر له‌رێگه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كوردستان كاربكات و به‌شدار بێت له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێداندا، كه‌ده‌كرێ وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكانی بولگاریاش له‌و ژینگه ئارام و قانوونیه‌ی هه‌رێمدا به‌شداری پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و چالاكیه ئابووریه جۆربه‌جۆره‌كان بكه‌ن.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتن كه‌وه‌فدێكی تری بولگاریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ دارشتنی چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی كاركردن و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌و بوارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌یان پێكرا.