نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی برینداركردنی هونه‌رمه‌ند \"ئیبراهیم تاتلیساس\"" روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌"

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی برینداركردنی هونه‌رمه‌ند \
له‌هه‌مبه‌ر په‌لاماردانی هونه‌رمه‌ند \"ئیبراهیم تاتلیساس\"" له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێك و برینداركردنی و ئاماژه‌پێدانی میدیا توركیاییه‌كان به‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوون، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.


بەداخەوە پێرێ‌ شەو گۆرانیبێژی ناودار ئیبراهیم تەتلیسەس لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە ناوچەی شیشلی شاری ئەستەمبول هێرشی كراوەتە سەرو بەسەختی بڕیندار كراوە كە ئەمەیش جێی نیگەرانی ئێمەیە.

تەتلیسەس هونەرمەندێكی گەورەیە و خزمەتێكی زۆری هونەری توركی و كوردی كردووەو هەمیشە جێی رێزی خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە و زۆریشیان خۆش دەوێ‌.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی كە لە میدیا توركیەكاندا بڵاوكراونەتەوە ئاماژە بەوە دەكرێ‌ كە گوایە هێرشكەرەكان خەڵكی هەرێمی كوردستانن و لە بەر ئەوە كارە بیناسازییانەی كە لە هەرێم ئەنجامی دەدا و بە هۆی كێشەیەكی داراییەوە لە لایەن شەریكەكانیەوە بۆتە ئامانجی ئەم هێرشە .

ئێمە بۆ هەموو لایەك تەئكیدی دەكەینەوە كە هەر چەند گرێدانی ئەو رووداوە بە هەرێمی كوردستانەوە بۆچوونێكی بەپەلە و لاوازە ، بەڵام ئەگەر وابێت ئەوا هیچ كەس لە یاسا بەدەر نابێت و حەتمەن بە سزای عادیلانەی خۆی دەگات.


نووسینگەی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
15/3/2011"
Top