به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆنگره‌ى یه‌كیه‌تى لاوانی دیموكراتی جیهانى به‌ڕێوه‌چوو
له‌سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى كۆنگره‌كه‌دا مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا به‌خێرهاتنى میوانه‌كانى كرد‌و سوپاسى بێ پایانى یه‌كیه‌تى لاوانی دیموكراتی جیهانی كرد كه هه‌لیان ره‌خساند ئه‌م كۆنگره‌یه له هه‌ولێرى پایته‌ختی هه‌رێمى كوردستان ببه‌سترێت هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌ول و ته‌قه‌لاى كردن كه یه‌كیه‌تى لاوانی دیموكراتی كوردستانیان له یهكیهتییهكهیان وه‌رگرت ئه‌وه‌یشى به هه‌نگاوێكى زۆر گرنگ بۆ لاوه‌كانمان ناوزه‌د كرد كه زیاتر بڕوا به خۆ بكه‌ن و زیاتر خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن.
سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى خه‌باتی میلله‌تى ئێمه به قۆناغی جۆراوجۆردا تێپه‌ڕیوه. له خه‌باتی چه‌كدارى كه خه‌باتی سه‌خت و خه‌باتی پاراستنی ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى بوو. گوتیشى هه‌مێشه ئاماده‌بووین و ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له مافه ره‌واكانى خۆمان بكه‌ین. ئاماژه‌ى به‌وه‌شی دا كه گه‌نجه‌كانى ئێمه ئه‌ركێكى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه‌و ئایینده ئهماتێكه ڕاده‌ستى ئه‌وان ده‌كرێت