وه‌زاره‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى به چه‌ندین چالاکی یادی رۆژى جیهانیى ئافره‌تانی کرده‌وه
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى چاکسازیى ژنان و منداڵان خه‌ڵات و دیاریى وه‌زاره‌تى کار به‌سه‌ر کچان و ژنانى به‌ندکراوى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه دابه‌شکرا.
له‌وته‌یه‌کدا وه‌زیرى کار گوتى: مایه‌ى خۆشحاڵیه که ده‌بینین ژنان رۆژ به رۆژ سوورترن له‌سه‌ر داواکانیان چونکه به ته‌واوه‌تی هه‌ستیان به‌وه کردووه که ژن جیا له‌وه‌ى نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه، توانیویانه نه‌خشى گه‌وره‌یان هه‌بێت به‌سه‌ر رووداوه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ژنانى به‌ندکراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که خۆشحاڵیى خۆیان به‌م یادکردنه‌وه ده‌بڕى و سوپاسى وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تییان کرد.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه هه‌ر به بۆنه‌ى رۆژى جیهانیى ژنان، وه‌زیرى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایک بوون و منداڵانى له هه‌ولێر کرد و دیاریى به‌سه‌ر ئافره‌تانی چه‌ند هۆڵێکى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دابه‌شکرد، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیرى کار جه‌ختى کرده‌وه وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له بوارى دادپه‌روه‌ریى کۆمه‌ڵایه‌تیى ژنان و دوورخستنه‌وه‌ى ژنان له هه‌ڕه‌شه و توندوتیژى چه‌ندین پرۆژه و به‌رنامه‌ى جێ‌به‌جێ کردووه و هه‌نگاوه‌کانیش له‌م بواره‌دا درێژه‌یان هه‌یه.
به‌مه‌به‌ستى ئاراسته‌کردنى پیرۆزبایى بۆ رێکخراوه‌کانى ژنان و ئافره‌تان له هه‌رێمى کوردستان، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاسۆس نه‌جیب سه‌ردانى هه‌ریه‌ک له سکرتاریه‌تى یه‌کێتیى ئافره‌تانى کوردستان و لقى هه‌ولێرى یه‌کێتیى ژنانى کوردستانى کرد و له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ سکرتێر و ئه‌ندامانى هه‌ردوو رێکخراوه‌که ئاماژه به هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرا بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى توندوتیژى و پاراستنى مافه‌کانى ژنان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى کار گشت هه‌وڵه‌کانى به‌رزنرخاند بۆ بنه‌بڕکردنى دیارده‌ى نادادپه‌روه‌ریى کۆمه‌ڵایه‌تى له ئاست ژناندا و به‌رجه‌سته‌کردنى ماف و داواکاریه ره‌واکانى ئافره‌تان و جێ‌به‌جێ کردنى به‌رنامه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ژنان له حکومه‌تى هه‌رێم، که خزمه‌ت به رۆڵى دیارى ژنان و چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کانیان بکات.
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له هۆڵى کۆبوونه‌وه‌کانى وه‌زارت، به‌ئاماده‌بوونى ئاسۆس نه‌جیب و \""تاهیر هه‌ورامى\"" وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژماره‌یه‌ک له کچان و ژنانى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت رێوڕه‌سمێکى رێزلێنان به بۆنه‌ى 8ى مارس بۆ ژنان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تاشدا وه‌زیرى کار له وته‌یه‌کدا رایگه‌یاند: ساڵانه 8ى مارس له جیهاندا یاد ده‌کرێته‌وه و له‌لایه‌ن ژنانه‌وه زیندوو راده‌گیرێت، ئافره‌تى کوردیش هاوکات له‌گه‌ڵ ژنانى دونیا، وه‌ک کاره‌کته‌رێکى ئه‌کتیڤى کۆمه‌ڵگه، به چه‌ندین چالاکى و مه‌راسیم، ئه‌م یاده به‌رز راده‌گرن و هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دروشم و پلانه‌کان پراکتیزه بکه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانیى ئافره‌تان له وته‌یه‌کدا پیرۆزبایى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ژنان کوردستان کرد و هیواى خواست ئه‌م یاده ببێته هۆى هێنانه‌دیى مافه‌کانى ژنان.
له کۆتایى رێوڕه‌سمه‌که‌شدا دیاریى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌سه‌ر کچان و ئافره‌تان دابه‌شکرا."