ته‌یفور: په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كێشه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ده‌كات
له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ راوێژكاری سیاسی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جۆناسن ترلی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عارف ته‌یفور دووپاتیكرده‌وه په‌رله كردن له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه ده‌بێته هه‌لێكی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عارف ته‌یفور دووپاتی كرده‌وه په‌له كردن له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و ئاسایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندار به‌و ماده ده‌ستوورییه‌ی عێراق هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدرِاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی كه‌ركوك و دیاریكردنی چاره‌نووسی ناوچه‌كه له رێگه‌ی راپرسی جه‌ماوه‌ری وه‌كو مافێكی شه‌رعی هاولاَتیان.
له‌لای خۆیه‌وه راوێژكاری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جۆناسن ترلی دووپاتی كرده‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتنامه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وسپای عێراقی و سوپای ئه‌مه‌ریكییه بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردنی یه‌كتری به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و پرسه ئه‌منییه‌كانی په‌یوه‌ند به كه‌ركوك و ناوچه دابرِاوه‌كانی دیكه.
هه‌ردوولاش جه‌ختیان له سه‌ر گه‌شبینی خۆیان كرده‌وه بۆ سه‌قامیگیری ئه‌منی ناوچه‌كه‌و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، جه‌ختیشیان له سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك كرده‌وه بۆ باشتر كردنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی ولاَت.