پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م رۆژه‌دا جارێكی تر دوپاتی ده‌كاته‌وه كه‌یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی بریتیه له‌به‌رجه‌سته‌كردنی ماف و داواكاریه ره‌واكانی ئافره‌تان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی هاوشانی له‌گه‌ڵ پیاواندا له‌خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌ماندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی خۆی سازداوه بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ن كه‌خزمه‌ت به‌رۆڵی شایسته‌ی ژنان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ژنانی كوردستان بكات كه‌رۆژێك له‌رۆژان له‌خه‌باتی رۆژانی سه‌ختی شاخ و شاردا درێغیان نه‌كردوه.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنیشه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گرنگی برِیوه له‌دژایه‌تی كردن و نه‌هێشتنی ئه‌و نه‌ریته دواكه‌وتوانه‌ی سه‌رچاوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تانن له‌كۆمه‌ڵگاكه ماندا.
دووباره ئه‌م یاده له‌هه‌موو ژنان و ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.
د. به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
8/3/2011