دیاله- 10 گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی دیاله به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند, له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی دیاله‌وه له پڕۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان و پشكنیندا له ناوچه‌كانی به‌عقوبه‌و به‌له‌دروز و ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا (10) گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران كه تۆمه‌تبارن به‌په‌یوه‌ندی هه‌بوون و هاوكاری كردنی گروپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه له ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی‌دا.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه, ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری ورد و دروست ئه‌نجام دراوه‌و هه‌روه‌ها لێكۆڵێنه‌وه له گه‌ڵ ده‌ستگیر كراوه‌كانیش به‌رده‌وامه.