په‌رله‌مانتارێكی توركمان داوا ده‌كات دۆسییه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك به توركمان بسپێردری
په‌رله‌مانتارێكی توركمانی داوا ده‌كات دۆسییه‌ی ئه‌منی شاری كه‌ركوك به لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان سوپا‌و پۆلیسی عێراقی بسپێردری به مه‌رجێك ئه‌و هێزه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی توركمانی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت، له هه‌مان كاتدا داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش ده‌كات له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ورو به‌ری.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری توركمان له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌رشه‌د ساڵحی رایگه‌یاند دۆسییه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك دۆسییه‌كی ئاڵۆزه بۆیه پێویسته به لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان سوپا‌و پۆلیسی عێراقی بسپێردرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌كه‌ش ده‌كات پێویسته توركمان بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ساڵحی كه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی توركمانه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب كرد كه كه‌ركوك نه‌كه‌نه گۆرِه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی حیساباته سیاسییه‌كانیان، داواشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد به په‌له شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ورو به‌ری چۆڵبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه بگه‌رِێته‌وه سه‌ر دۆخی پێشووی.
جێی باسه هه‌ینی رابردوو عه‌ره‌به شۆڤێنی و به‌عسییه‌كان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و به‌ڵێنیشیاندا په‌لاماری كه‌ركوك بده‌ن ئه‌زیه‌ت به ماڵه كورده‌كان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بیش به هه‌مان شێوه برِیاریدا دوێنێ سێشه‌ممه هه‌ڵكه‌تێك ده‌ست پێبكات بۆ ده‌ركردن و داخستنی باره‌گای حزبه كوردییه‌كان له شاری كه‌ركوك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌ی 140ی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری له ئاماده‌باشی ته‌واو دایه بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداو و ئه‌گه‌رێكی دژ به كورد.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز