پەیامی سەرۆكی هەرێم لەكاتی گەڕانەوەی بۆ كوردستان
مه‌سعود بارزانی له‌م کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی له‌م خۆپێشاندانانه‌دا شه‌هید بوون، کوڕی ئێمه‌ن و سوپاسی خه‌ڵکی کوردستانیش ده‌که‌م که نه‌یانهێشت بارودۆخی کوردستان تێک بچێت.
سه‌رۆکی هه‌رێم ئاماژه‌ی دا: پێش هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ئێمه بۆ ئه‌وه خه‌باتمان کردووه که گه‌لی کورد ئازاد بێت و خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و ئه‌مه‌ش قسه‌ی ئێستام نییه به‌ڵکو له راپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری1991 له کۆیه ئه‌م قسه‌یه‌م کردووه و بڕوامان به‌مه هه‌یه.
مه‌سعود بارزانی ئاشکراشی کرد: پێشتر له‌گه‌ڵ حزبه‌کان و حکومه‌ت و په‌رله‌مان کۆبوومه‌ته‌وه و داوام لێکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دابنیشن بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له داخوازییه‌کانیان بگرن، پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بکه‌م له‌گه‌ڵ حزبه‌کان کۆبوومه‌وه و پێمگوتن که هه‌مووتان باسی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، به‌ڵام با له شته گشتییه‌کان ده‌ربچین و ده‌مه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی له‌م سه‌فه‌ره گه‌ڕامه‌وه پێشنیاری خۆتان ئاماده بکه‌ین و کۆده‌بینه‌وه و پێشنیاره‌کان وه‌رده‌گرین و داوا له په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌که‌ین ده‌ست‌به‌کار بێت، له قسه‌کردن ده‌رچین و به کرده‌وه کاره‌کان ده‌ست پێبکه‌ین، چونکه ده ساڵیش بڵێین گه‌نده‌ڵی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی بۆ دانه‌ندرێت هیچ کات چاره‌سه‌ر ناکرێت.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گوتی: له‌و ماوه‌یه‌ی لێره نه‌بووم چه‌ندین خۆپێشاندان کرا، ده‌زانم خه‌ڵک گله‌یی هه‌یه و مافی خۆشیانه و زۆر باشیش له‌وه تێده‌گه‌م و مه‌حاڵیشه دژی ویستی خه‌ڵکی خۆمان بجووڵێینه‌وه، چونکه هه‌موو ژیانمان ته‌رخان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئازاد و رازی و سه‌رفیراز بێت، به‌لای منه‌وه یه‌ک دڵۆپ خوێنی لاوێکی کورد له هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و پله‌ی و پایه‌ی دونیا به‌نرختره.
سه‌رۆکی هه‌رێم جه‌ختی کرده‌وه: من ده‌مهه‌وێت به بوونی من خه‌ڵکی کوردستان ئازاد و دڵخۆش بێت، نه‌ک به زۆر خۆم به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنم. ده‌مهه‌وێت برایانه پێکه‌وه بین، باش له ئێش و ئازاری ئه‌و خه‌ڵکه تێده‌گه‌م، به‌ڵام نابێت ئێش و ئازاری ئه‌و خه‌ڵکه و داوا ره‌واکانی، که‌سانێکی دیکه بیقۆزنه‌وه و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌کاری بێنن.
بارزانی گوتی: هه‌موومان به هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان که‌س و کاری یه‌کترین و گله‌ییش له یه‌کتر ده‌که‌ین، به‌ڵام نابێت به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره بچێت که یه‌کتر ره‌ت بکه‌ینه‌وه و که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه که‌س ره‌ت بکاته‌وه و ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین به‌یه‌که‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان روونی کرده‌وه: بارودۆخی ئێمه له‌گه‌ڵ میلله‌تانی دیکه جیاوازه و نابێت خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌راورد بکه‌ین، چونکه ئه‌م بارودۆخه به خوێن و فرمێسکی گه‌له‌که‌مان دروست بووه، گله‌ییه‌کان و چاکسازییه‌کان قه‌بووڵ ده‌که‌ین و ده‌بێت به کرده‌وه‌ش چاره‌سه‌ری بکه‌ین نه‌ک هه‌ر به قسه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک بیهه‌وێت ئاینده‌ی ئه‌م میلله‌ته تێکبدات، ئه‌وه قه‌بووڵ ناکرێت.
مه‌سعود بارزانی گوتی: له ماوه‌ی داهاتوودا بێ‌گومان به‌رنامه‌م هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و حکومه‌ت و په‌رله‌مان کۆمه‌ڵێک کۆبوونه‌وه‌ی زۆر ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هه‌رچی پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک و کوردستان بیکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی خۆمان رازی بکه‌ین و هیچ که‌سیش له یاسا به‌رزتر نییه، گه‌له‌که‌مان به هه‌رچی رازی بێت ئه‌و کاره ده‌که‌ین و لای من ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵک له هه‌موو شتێک گه‌وره‌تره.
بارزانی راشیگه‌یاند: ده‌مهه‌وێت خه‌ڵکی کوردستان دڵنیا بێت که که‌س ناتوانێت یاری به چاره‌نووسی ئێمه بکات و بارودۆخی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وڵاتانی دیکه جیاوازه، چونکه ئێمه هه‌ر به‌ره‌و لوتکه و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین.
سه‌باره‌ت به باس کردنی مافی چاره‌خۆنووسین له سه‌ردانه‌که‌ی‌دا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، سه‌رۆکی هه‌رێم گوتی: ئه‌م بابه‌ته له هه‌موو کۆنگره و کۆبوونه‌وه‌کان باس ده‌کرێت و به مافی سروشتیی خۆمانی ده‌زانین.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ئه‌م دواییش، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند: ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه بکرێت که هۆکاری ئه‌م کاره‌ساته بدۆزرێته‌وه و دوای کۆبوونه‌وه‌کان بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به بوونی ده‌ستی ده‌ره‌کی راشیگه‌یاند: ئێستا ناتوانم هیچ لایه‌نێک تۆمه‌تبار بکه‌م و داوی لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد ئه‌مه راده‌گه‌یه‌نین.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چوونی هێزی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک بارزانی ئاشکرای کرد: هه‌موو خه‌ڵکی که‌رکوک به تایبه‌ت کورده‌کان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بوون و ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه که بۆ که‌رکوک چووه بۆ پاراستنی هه‌موو خه‌ڵکی که‌رکوکه به کورد و تورکمان و عه‌ره‌به‌وه.
-PNA"