ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی كه‌ركوك هه‌رِه‌شه‌ی داخستنی باره‌گای حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات
دوێنێ یه‌كشه‌ممه له به‌یانێكدا ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك برِیاریدا ئه‌گه‌ر تاوه‌كو سبه‌ی سێشه‌ممه داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت كه هه‌مووی دژی كورده ئه‌وا رێوشوێنی تایبه‌ت له شاری كه‌ركوك ده‌گرنه به‌ر هه‌ر وه‌كو چۆن له حه‌ویجه ئه‌نجامیاندا.
به گوێره‌ی به‌یانه‌كه ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی كه به‌شێكی زۆری پارت و رێكخراوه عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌ركوكی له خۆگرتووه، داوا ده‌كات تاوه‌كو رۆژی سێشه‌ممه هه‌رچی باره‌گای پارته كوردییه‌كانی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری هه‌یه دابخرێن و هێزه‌كانی ئاسایش و پیشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له شاره‌كه‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌و شاره‌كه ده‌ربكرێن و سنووره‌كه به‌جێبێڵن، هه‌روه‌ها داوا ده‌كات بۆ به‌رِێوه‌بردنی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك رێژه‌ی 32% له نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه پێرِه‌و بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كان دروست بێت بۆ به‌رِێوه‌بردنی كاره‌كان له كه‌ركوك، هه‌روه‌ها داوای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 23 و رێككه‌وتنی 2/12/2007 ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌بێت و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك پشكی ته‌واوی خۆی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری و دووباره گه‌رِاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ر ئه‌و یاسایه كه‌وتوون بۆ ناو ئه‌رك و كاره‌كانیان.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌بدولره‌حمان مونشید عاسی كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند له گرنگترین ئه‌و داواكاریانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه بریتیه له دووپاتكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كه‌ركوك وه‌كو شارێكی عێراقی و رێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵ و كارێك كه شاره‌كه ده‌خاته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و داخستنی باره‌گای پارته كوردییه‌كان له شاری كه‌ركوك و ئازادكردنی ته‌واوی ئه‌و گیراوانه‌ی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003 وه له گرتووخانه كوردییه‌كان گیراون. جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت هه‌ڵوێستی توند وه‌رده‌گرن و رووداوه‌كانی رۆژی هه‌ینی حه‌ویجه له كه‌ركوك دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: دار الحیاه