بودجه‌ی 2011 ی حكومەتی هەرێم په‌سه‌ند كرا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی2011په‌سه‌ند كرد كه برِی پتر له 13تریلۆن دیناره.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رِێوه‌چوو، رای گه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆیدا بوودجه‌ی ساڵی2011ی هه‌رێمی كوردستان كه برِی13تریلیۆن و 940ملیار دیناره په‌سه‌ند كرد‌و بۆ په‌سه‌ندكردنی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین".
روونیشیكرده‌وه" پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی پله تایبه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان و به راوێژكارانیشه‌وه، رێژه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله تایبه‌تیه‌كان 10%ـه‌و ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌ی گشتی، هاوكات پێداچوونه‌وه‌ش به مووچه‌ی كه‌مه‌كانیش ده‌كه‌ین".
وتیشی" زۆرترین پرۆژه به‌ر وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه ده‌كه‌وێت، كه 965پرۆژه و 377پرۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و 215پرۆژه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌یاو 73پرۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و 431پرۆژه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له خۆ ده‌گرێت".