ئه‌مرۆ شاندێكی دامه‌زراوه‌ی بازرگانی به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان
هه‌ولێر _ سامان
به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\"
برِیاره ئه‌مرۆ شه‌ممه شاندێكی دامه‌زراوه‌ی بازرگانی به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست له سه‌ر داوه‌تی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" شانده‌كه له 13 بازرگان و سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ری به‌ریتانیا پێكهاتوون و له كاتی مانه‌وه‌شیان له هه‌رێمی كوردستان برِیاره جگه له هه‌ولێر سه‌ردانی شارى دهۆكیش بكه‌ن\"".
له باره‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه وتیشى\"" ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ بینینی راسته‌وخۆی دۆخی ئابوورى و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ئارامی هه‌رێمی كوردستانه، تا دواى بینینی دۆخی هه‌رێمی كوردستان برِیار بده‌ن بۆ به‌شداریان له پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاترى هه‌رێمی كوردستان\""."