نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌ڕه‌نسا كرایه‌وه
له وته‌یه‌كدا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، گرنگی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر گرنگیپێدانی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی كرده‌وه، هه‌روه‌ها گرنگی وڵاتی فه‌ڕه‌نساشی وه‌ك یه‌كێك له وڵاته‌كانی ئه‌وروپاو گرێدانی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد‌و فه‌ڕه‌نسای خسته‌ڕوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پاش به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، خه‌مان زرار نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌ڕه‌نسا گرنگی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و فه‌ڕه‌نسا كرده‌وه‌و هیواشی خواست كه له‌گه‌ڵ كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر ببنه پردی په‌یوه‌ندیی، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بۆ خزمه‌تكردنی ره‌وه‌ندی كوردی له فه‌ڕه‌نسا.