سه‌رۆکی هه‌رێم: ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که تێڕوانینێکی جیاوازیان هه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکرات‌دا جێیان نابێته‌وه
\\\"ته‌واوی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان به بێتاقه‌تیه‌کی زۆره‌وه سه‌یری رووداوه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌کات، که بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ند هاوڵاتیه‌ک. من وه‌کو خۆم گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ر هاووڵاتیه‌ک له‌م هه‌رێمه‌ماندا به تراژیدیاکی ناپه‌سه‌ند و قه‌بووڵنه‌کراو داده‌نێم.
له کاتێکدا پێده‌چێت هه‌ندێک که‌س بیانه‌وێت تراژیدیای ئه‌م رووداوانه بۆ سوودی خۆیان کۆتایی پێ‌بێنن، ده‌مه‌وێت رای خۆم و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که کوردستانیان خۆش ده‌وێت روون بکه‌مه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و توندوتیژیه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابروودا ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان شێواند.
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نگری سیاسی و ئایینی و شوێنی له‌دایکبوون، ته‌واوی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان دروست کراون و له به‌رامبه‌ر یاساشدا پێویسته به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت. وه‌کو دانیشتوانی هه‌رێمێکیی دیموکراسی، هه‌موو هاوڵاتیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که خۆپیشاندانی ئاشتیانه ئه‌نجام بده‌ن. هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئاشتیانه ئه‌نجام بدات و پارتی سیاسی پێک بهێنێت و به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکات و هاوڵاتیانیش ده‌توانن ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌ن که پێیان وایه نوێنه‌رایه‌تیه‌کی ته‌واویان ده‌کات له حکومه‌تدا.
به‌بێ ڕه‌چاوکردنی لایه‌نگریی سیاسی، ئێمه هه‌موومان هاوڵاتیی کوردستانین. پێده‌چێت هه‌موومان ده‌رباره‌ی چه‌ند سیاسه‌تێکی تایبه‌تی هاوڕا نه‌بین و تێڕوانینێکی لێکچووشمان نه‌بێت ده‌رباره‌ی شێوازی کاری حکومه‌ت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه خوشک و برای یه‌کترین. هه‌ربۆیه‌ش، پێویسته رێز له دامه‌زراوه‌کانمان بگرین و پرۆسه‌ی دیموکراسی هه‌رێمیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه دانوستان ئه‌نجام بده‌ین و جیاوازیه‌کانمان که‌م بکه‌ینه‌وه. ده‌نگی خه‌ڵکه‌که‌مان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی وڵاته‌که‌مان ده‌دات. ناکرێت ئه‌و پرۆسانه له رێی توندوتیژی و هه‌وڵی نابه‌رپرسانی که‌مینه‌یه‌که‌وه ئاوه‌ژوو بکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێی هێزه‌وه ویستی خۆیان بسه‌پێنن و جێبه‌جێی بکه‌ن. ئه‌نجامدانی کارێکی وه‌ها له گرنگی و قورسیی ئه‌و به‌هایانه که‌م ده‌کاته‌وه که به‌لامانه‌وه گرنگن و ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ی دیکه‌ش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه له رێی دیموکراسیه‌وه به‌ده‌ستمان هێناون و به‌دیلی ئه‌وه‌ش ده‌بێته فه‌وزا یان دیکتاتۆریه‌ت که تێیدا حه‌زی که‌مینه‌یه‌ک بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی زۆرینه‌یه‌ک ده‌دات. ته‌واوی خه‌ڵکی عێراق ده‌رئه‌نجامی سیسته‌مێکی وه‌ها باش ده‌زانێت و به‌دڵنیاییه‌وه‌ش ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه. له ده‌ستکه‌وتنی ئامانجه هاوبه‌شه‌کانی پێشکه‌وتنی دیموکراسیماندا، نابێت رێگا بده‌ین ئه‌و به‌ها باڵایانه له‌ده‌ست بده‌ین که ده‌مانه‌وێت بیانپارێزین.
وه‌کو هاوڵاتیانیش، ئێمه هه‌موومان به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌وه‌مان له‌ئه‌ستۆدایه که ئارامی و ئاسایشی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بپارێزین. هه‌موومان ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌مان له‌ئه‌ستۆدایه که باری ئاسایش و سه‌لامه‌ت بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ین و موڵک و ماڵی تایبه‌تیان بپارێزین و رێز له مافه‌کانی مرۆڤ بگرین. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، پێویسته پێکه‌وه دژ به هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی توندوتیژی و که‌سێک رابوه‌ستین که هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات مافی ئاسایشی تاکه‌که‌س له هاوڵاتیان وه‌ربگرێته‌وه. ئێمه وه‌کو گه‌لی کورد شه‌ڕی زۆرمان کردووه و زۆریش ناڕه‌حه‌تیمان چه‌شتووه، منداڵ و برا و خوشک و دایک و باوکمان له‌ده‌ست داوه، ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵ و قوربانییه‌ش بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و ئازادی بووه.
هه‌ربۆیه‌ش، پێویسته رێگا به‌و که‌سانه نه‌ده‌ین که ده‌یانه‌وێت بمانده‌ن به گژ یه‌کتریدا یان ده‌یانه‌وێت هه‌وڵی جددی و یاسایی ئێمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن. ئێمه هه‌موومان یه‌ک ئامانجمان هه‌یه که بریتیه له هه‌بوونی کوردستانێکی به‌هێز و دیموکرات و ئارام و پێشکه‌وتوو. پێویسته هه‌مووشمان وه‌کو یه‌ک دژ به توندوتیژی بین، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئامانجه‌که‌ی و هانده‌ره‌که‌ی. کاتێک باڵه‌خانه‌ی حکومه‌ت یان پارتێک هێرش ده‌کرێته سه‌ری و ده‌سوتێنرێت، کاتێک خۆپیشانده‌ران ئازاریان پێ ده‌گات و پۆلیس ته‌قه‌ی لێده‌کرێت، ئه‌وه پێشێلکردنی مافی هه‌موو که‌سێکه. بێده‌نگ کردنی که‌ناڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنی یان که‌سێک که تێڕوانینێکی جیاواز به خه‌ڵکی راده‌گه‌یه‌نێت شتێکی ناشیرینه بۆ هه‌موومان. پێویسته مافی هه‌موو که‌س به یه‌کسانی بگیرێت.
هه‌ر بۆیه‌ش، پێویسته هه‌موومان پێکه‌وه وه‌کو کۆمه‌ڵگه هاوده‌نگ بین و دژی کرده‌وه‌ی که‌مینه‌یه‌کی رادیکاڵ بین. ئه‌وانه‌ی که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خۆپێشانده‌رانی ئارام هیچ شوێنێکیان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا نییه. ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت که‌ناڵه میدیاییه‌کان بسوتێنن یان هێرش بکه‌نه سه‌ر هاوڵاتیان که تێڕوانینێکی جیاوازیان هه‌یه یان موڵک و باره‌گای حزبێک بڕوخێنن یان پۆلیسێک بکوژن له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و دیموکرات‌دا جێیان نابێته‌وه که له لایه‌ن یاساوه به‌ڕێوه ده‌برێت.
هه‌ر بۆیه‌ش، په‌یامی من بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که کوردستانیان خۆش ده‌وێت ئه‌مه‌یه، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی پشتگیری له ئاشتی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ منن. هه‌ر که‌سێک که ده‌یه‌وێت کاری توندوتیژی بکات یان مافی که‌سانی دیکه پێشێل ده‌کات له کوردستاندا جێی نابێته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌کی زۆر که‌س پشتگیریی خۆیان بۆ سه‌رخستنی ئاشتیی دووباره کردۆته‌وه و په‌یامی \\\""ئاشتی ئاشتی ئاشتی\\\"" ئه‌وانیش په‌یامی هه‌موومانه. با هه‌ر که‌سێک له خوشک و برایانمان که کوردستانی خۆش ده‌وێت کار بکات بۆ رێزگرتن له به‌ره‌و پێشچوونی ئاشتیانه‌ی هه‌رێمه‌که‌مان. با هه‌موو به‌رپرسانی سیاسی ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕن بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی ئارام و ئاشتیانه به‌بێ جیاوازیه‌کان. با هه‌موومان پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ گه‌یشتن به ئامانج. ڕێگای ئێمه دوور و درێژه. پێویسته چاکسازیی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام بدرێت، پێویسته ده‌رفه‌تی نوێ بڕه‌خسێت، پێویسته کۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێنرێت، ئیدی له هه‌ر شوێنێک بێت. نابێت جیاوازیه‌کانی نێوانمان ببێته هۆی دابه‌شبوونمان، به‌ڵکو ده‌بێت به‌هێزترمان بکه‌ن. هه‌ریه‌که‌مان ده‌توانێت ئایدیای خۆی ده‌ربڕێت و به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک و به نیه‌تێکی باشه‌وه ڕکابه‌رایه‌تی بکه‌ین بۆ به‌ره‌و پێشبردنی هه‌رێمه‌که‌مان. ئه‌مه‌یه گه‌وهه‌ری دیموکراسی، یه‌کگرتووییمان له کاتی هه‌بوونی جیاوازیه‌کانماندا ده‌بێته هۆی گه‌یشتنمان به خه‌ونه‌کانمان."