شاندێكی كورد ده‌گاته شاری كه‌ركوك
به مه‌به‌ستی ئاشنابوون به دوا رووداو و پێشهاته ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی شاندێكی پایه بڵندی حزبی و حكومی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاری كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی ده‌ستی كرد به كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ئه‌و شاره.
شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌یشته كه‌ركوك و له باره‌گای لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان دابه‌زی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لقی سێی و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرێدا كه تێیدا هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری پێشمه‌رگه شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فاو ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی و به‌رپرسی لقی سێ و ئه‌ندامانی دیكه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی كه‌ركوك ئاماده‌ی بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به پێی دوا زانیارییه‌كان، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرِۆ شه‌ممه چه‌ند تیرۆریستێك هێرشیان كردۆته‌وه سه‌ر پالاَوگه‌ی نه‌وتی باكور له شارۆچكه‌ی بێجی، زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌و په‌لاماره‌دا زیاتر له دوو ئه‌ندازیاری پالاَوگه‌كه له لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه تیرۆر كراون و پالاَوتنی نه‌وتیش له پالاَوگه‌كه راوه‌ستاوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك لیوا جه‌مال تاهیر رایگه‌یاند به‌عسییه‌كان و شۆڤینییه‌كان به توندی خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی هاوكاره‌كانیان له ناو شاری كه‌ركوك بێنه ناو كه‌ركوك و هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گا حزبی و حكومییه‌كانی شاره‌كه، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه، گوتیشی ئه‌وان وه‌كو پۆلیسی كه‌ركوك داوا له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن هاوكاری ته‌واویان بكه‌ن بۆ پاراستنی كه‌ركوك.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له میانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرِۆ له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه به‌عسی و شۆڤینیه‌كان به سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كانی فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی ئالاَی پێشووی رژێمی به‌عسیان به‌رزكردۆته‌وه، روونیشی كرده‌وه فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی هاوكاری به‌عسی و شۆڤینییه‌كان ده‌كات و پێچه‌وانه‌ی فه‌رمان و برِیارو رێنماییه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌جووڵێته‌وه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه به پێی دوا هه‌واڵ شۆڤینی و به‌عسییه‌كان له جه‌له‌ولا ده‌ستیان كردووه به به‌رد بارانكردنی ماڵه كورده‌كان، كورده‌كانیش داوا له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن به هانایانه‌وه بچن و پارێزگاریان لێبكه‌ن.