به‌عسییه‌كان به‌وێنه‌ی سه‌دامه‌وه‌ چوونه‌ته‌ به‌رده‌م باره‌گای ناوچه‌ی پارتی له‌جه‌له‌ولا

به‌عسییه‌كان به‌وێنه‌ی سه‌دامه‌وه‌ چوونه‌ته‌ به‌رده‌م باره‌گای ناوچه‌ی پارتی له‌جه‌له‌ولا
له‌چوارچێوه‌ی پیلانی داڕێژراو ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی پاشماوه‌ی به‌عس له‌ شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا به‌وێنه‌ی سه‌دام حسێن چونه‌ته‌ به‌رده‌م باره‌گای ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له‌جه‌له‌ولا \"شێركۆ تۆفیق\"" به‌په‌یامنێری راگه‌یاند، نزیكه‌ی 300 عه‌ره‌بی شۆڤێنی به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌دام هاتونه‌ته‌ به‌رده‌م باره‌گای ناوچه‌و ده‌ستیان كردووه‌ به‌هوتاف كێشان و وتار خوێندنه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ئاماده‌باشیدان.

-PNA"
Top