سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌نجامی برِیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی نا ئاسایی په‌رله‌مان پێكهێنرا
هه‌ولێر _ سامان
كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند\" سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار سه‌باح شێخ مه‌حه‌مه‌د له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌كه له‌حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه عه‌لى له یه‌كگرتوو و به‌فرین حسێن له سوسیالیست و شێردڵ ته‌حسین له توركمانه‌كان و گۆران ئازاد و عومه‌ر نوره‌دینى له كوردستانى و ئاشتى عه‌زیز و رێباز فه‌تاح له گۆرِان و د. ئه‌حمه‌د وه‌رتى له بزوتنه‌وه و سائر عه‌بدولاحد له مه‌سیحیه‌كان .
روونیشیكرده‌وه\"" یاساى خۆپشاندان وه‌ك هه‌ریاسایه‌كى تر ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێ و رێگر نییه له ئه‌نجامدانى خۆپشاندان ، هه‌روه‌ها هه‌ركاتێك ئه‌گه‌ر له‌رێگاى یاسایی داواى هه‌موار كردنى بكرێت ، هه‌موارده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ی تێوه‌گڵانی ئێران له‌و پشێوه‌ییه‌ی ئێستا له كوردستان هه‌یه، وتی\"" ئێمه برِوا به‌هیچ هه‌والێك ناكه‌ین ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌بێت و نه‌ى سه‌لمێنێت ئه‌و هه‌واڵه راسته، وه‌ئێمه هیچ لایه‌نێك له خۆپشاندانه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى سلێمانى و ناوچه‌كانى تر به‌بێ به‌ڵگه تاوانبار ناكه‌ین.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له‌باره‌ى تێبینیه‌كانى لیستى گۆران له‌سه‌ر 17 برِیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان ئه‌وانیش وه‌ك فراكسیۆنه‌كانى تر به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانیان كرد و رۆڵیان هه‌بوه ، بۆیه ئه‌گه‌ر تێبینیان هه‌بێت كاێكى ئاساییه و هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى برِیاره‌كان نابێت.
له ولاَمى پرسیارێكى تر‌ى رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت وتى:ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان متمانه سه‌ندنه‌وه به‌شێوه‌ى یاسایی خۆى ده‌بێت ، هه‌ركات له‌په‌رله‌مان به زۆرینه‌ى ده‌نگ ئو برِبیاره بدرێت ، جێبه‌جێ ده‌كرێت\"".
"