له‌كه‌ركوك خۆپێشاندان ده‌ستی پێكرد
ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپێشانده‌رانی شاری كه‌ركوك له‌به‌رده‌م ته‌لاری پارێزگای ئه‌و شاره كۆبوونه‌ته‌وه و داوای بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، رێكخستنه‌وه‌ی سسته‌می دابه‌شكردنی به‌شه خۆراك و باشكردنی باری گوزه‌رانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌و له گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كانی كه‌ركوك ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی خۆپێشانده‌ر رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كه، داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئاسایش و جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌سته به‌چاره‌نووسی سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستی ئاژانسی په‌یامنێر كه‌وتوون، خۆپێشاندانه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی توركمانی رێكخراوه.
هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزه‌كانی پۆلیس به‌هه‌موو تیمه‌كانییه‌وه له‌كه‌ركوك چاودێری ره‌وشی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانان ده‌كه‌ن.