سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ئیتاڵیا پێشوازی له‌سه‌رۆكی هه‌رێم كرد
له دانیشتنێكدا سكیفانی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئیتاڵیا ده‌ربڕی و پیرۆزبایی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌تڵه‌نتیكیشی له‌لایه‌ن ناتۆوه لێ‌كرد. پێشی راگه‌یاند كه ئه‌م خه‌ڵاته به‌ڕاستی شایه‌نی جه‌نابتانه.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا كرا، هه‌روه‌ها تیشكخرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیتاڵیا پاڵپشتی رووخاندنی رژێمی به‌عسی كرد‌و به هه‌مان شێوه‌یش پاڵپشت و هاریكاره بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق پاش رووخانی رژێم.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ئیتاڵیا رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و به تایبه‌تیش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق به‌رز نرخاند.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مه‌سیحییه‌كانیشه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ئیتاڵیا رۆڵی سه‌رۆك بارزانی به نموونه‌یه‌كی دره‌وشاوه هه‌ڵسه‌نگاند له پشتیوانیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی مه‌سیحییه لێقه‌وماوه‌كانی عێراق.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی له نێوان ئیتاڵیا‌و هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی ده‌بێت پته‌وتر بكرێت كه به‌دڵنیاییه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدا ده‌بێت.
رایشیگه‌یاند كه رێنمایی پێویست ده‌د‌ات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی كه بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان دراوه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی سوپاسی حكوومه‌تی ئیتاڵیا‌و له رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه سوپاسی ناتۆی كرد بۆ به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی ئه‌تڵه‌نتیك.
هه‌روه‌ها باسیشی له رۆڵی ئیتاڵیا كرد هه‌روه‌ك له گۆڕینی رژێمی دیكتاتۆری رۆڵی هه‌بوو له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی و بووژاندنه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشدا رۆڵی به‌رده‌وام بێت. باسی له‌وه‌یش كرد كه پرۆسه‌ی جێگیركردنی دیموكراسیه‌ت له عێراقدا كاری زۆری ده‌وێت هه‌رچه‌نده هه‌نگاوی باشیش نراوه.
له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له‌م دواییه‌دا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه، گوتی: عێراق و كوردستان ئه‌و وڵاتانه نین و ئاڵوگۆڕی ده‌سته‌ڵات له عێراقدا هه‌یه‌و هیچ پۆستێك تا سه‌ر نامێنێته‌وه به‌ڵكو سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان حكوومه‌تیان هێناوه‌و هه‌ر به ده‌نگی خه‌ڵكیش به شێوازێكی دیموكراسی حوكم ده‌كرێت.
گوتیشی ئه‌و رووداوانه‌ش كه به‌م دواییه له عێراق روویان دا ته‌نیا كێشه‌ی ژیانی خه‌ڵكه له باره‌ی كه‌می خزمه‌تكوزارییه‌وه."