په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ باشتركردنی بژێوی هاووڵاتیان بهاوێژێ
هه‌ولێر _ سامان
دوێنێ له دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستاندا، پاش گفتوگۆیه‌كی وورد له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای پارێزگای سلێمانی، په‌رله‌مانی كورد برِیارێكی گشتگیری ده‌ركرد كه له 17خاڵ پێكهاتبوو.
پشت به‌ستن به برِگه‌ى (1) ى مادده‌ى 56 له یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1) ى ساڵى 1992 ى هه‌موار كرا‌و، په‌رله‌مانى كوردستان له دانیشتنى نا ئاسایی ژماره 1ى رۆژى 23/2/2011 ى خۆى دا، كه تایبه‌ت بوو به به‌رچاوخستن و گفتوگۆكردن و لێكۆڵینه‌وه له خۆپیشاندانه‌كانى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌و داواكارى و ده‌رهاویشتانه‌ى كه له‌ئه‌نجامى خۆپیشانه‌كان دا كه‌وتۆته‌وه له ته‌قه‌كردن و شه‌هید و برینداربوونى خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانى ناوخۆ و سوتاندنى باره‌گا و هه‌ندىَ له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن، له‌گه‌ڵ داواكارى خۆپیشانده‌ران دا،
ئه‌م برِیارانه‌ى ده‌ركردو تێیدا هاتووه\" ئیدانه و ته‌حریم و ته‌جریمكردنى توندوتیژى و ته‌قه‌كردن له‌هاوولاَتیان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گا فه‌رمیه‌كان و حزبیه‌كان و زیانگه‌یاندن به‌ماڵى گشتى و تایبه‌ت له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه، كشانه‌وه‌ى ده‌ست به‌جێیى سه‌رجه‌م هێزه جووڵه‌پێكراوه‌كان، كه به هۆى رووداوه‌كانى رۆژى 17/2/2011 جوڵه‌یان پێكراوه بۆ گشت شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و شارى سلێمانى به تایبه‌تى و گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ باره‌گاكانیان، ئازادكردنى سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى به هۆكارى به‌شداربوون له خۆپیشاندان ده‌ستگیركراون، ئه‌وانه‌ش تاوانیان كردوه، راده‌ستى ده‌سه‌لاَتى دادوه‌رى و پۆلیس بكرێن، حكومه‌ت به‌گوێره‌ى یاسا، قه‌ره‌بووى ماددى و مه‌عنه‌وى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگا و هێزانه بكات كه به هۆى په‌لامار و توند و تیژیه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبوون،به‌گوێره‌ى یاسا، راستن و رێكخستنى خۆپیشانده‌ران، ته‌نها به هێزه‌كانى پۆلیسى ناوخۆ و پۆلیسى چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان بسپێردرێت، شوناس (ناو، باج، شوێنى كار) ى هێزه پارێزگاره‌كان ئاشكرا بێت و نه‌هێڵدرێت هیچ كه‌سێك به ده‌مامك و ئوتومبیلى جام ره‌ش هاتوچۆ بكات،هێَزه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له هه‌موو جۆره ململانێیه‌كى سیاسیی ناوخۆیى به‌دووربىَ و ئه‌ركى نیشتمانیى خۆى وه‌ك هێزێكى نیشتمانى و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان جێبه‌جىَ بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی برِیاره‌كه هاتووه\""پێویسته لیژنه‌ى بالاَى لێكۆڵینه‌وه، كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێكهاتووه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكى دادگاى ته‌مییزه‌وه سه‌رۆكایه‌تى بكرێت و ئه‌ندامه‌كانى كه‌سانى شاره‌زا و بىَ لایه‌ن بن و به زووترین كات ئه‌نجامه‌كه‌ى بخه‌نه به‌رده‌م راى گشتى، له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا، كه‌مته‌رخه‌مى له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش دا هه‌بوه‌و دواى ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه ده‌بىَ لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م ئیجرائاتى یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئه‌وانه‌ى كه‌مته‌رخه‌میان نواندوه، به‌گوێره‌ى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرىَ، نابىَ به‌بىَ برِیارى دادگا هیچ خۆپیشانده‌رێك به‌هۆى به‌شداریكردنى له‌خۆپیشاندان ده‌ستگیر بكرىَ، برِیارى جولاَندنى هێزى سه‌ربازى له شارێكه‌وه بۆ شارێكى تر نابێت ئه‌نجام بدرىَ ته‌نها له‌حاڵه‌تى بوونى مه‌ترسیی ده‌ره‌كى نه‌بێت، ده‌ستبه‌جىَ ئه‌نجام ده‌رانى سووتاندنى كه‌ناڵى نالیا، رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى گۆرِان، رێوشوێنى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته به‌ر و بدرێنه دادگا، به‌مه‌به‌ستى چاكسازى ریشه‌یى و گشتیى له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كانى ناو په‌رله‌مانه‌وه به هاوكارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سوود وه‌رگرتن له لایه‌نه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و مامۆستایانى زانكۆ و پسپۆران و خه‌ڵكانى بىَ لایه‌ن و دڵسۆز ئاماده‌و پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرىَ بۆ گفتوگۆكردن و چاودێرى جێبه‌جىَ كردنى به زووترین كات، پێویسته حكومه‌ت ده‌ست به‌جىَ چه‌ندین بریارى گرنگ و به په‌له ده‌ربكات، كه په‌یوه‌سته به باشتر كردنى بارى گوزه‌رانى خه‌ڵكى و به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى و كرانه‌وه‌ى زیاترى فه‌زاى سیاسی و ئازادى، هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و راگرتنى هێرشی راگه‌یاندنى حزب و لایه‌نه‌كان بدات.، بانگهێشتكردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه بۆ په‌رله‌مان بۆ روونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه، به‌پێى رێككاره یاساییه‌كان، زه‌مینه سازكردن و پشتگیریكردنى ئه‌نجامدانى دیالۆگێكى نیشتمانى سیاسی له‌نێوان ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسیانه‌ى نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه، به‌مه‌به‌ستى هێنانه ئاراى پێكه‌وه سازانى یاسایی سیاسی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى كه خاوه‌نى ره‌هه‌ندى سیاسیی و نیشتمانیان هه‌یه، پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌نوێنه‌رى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى به دواداچوون و گوىَ گرتن له داخوازى خۆپیشانده‌ران\""."