په‌رله‌مانى كوردستان له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌ى نا ئاسایى خۆیدا چه‌ندین برِیارى ده‌ركرد
ئه‌م برِیارانه‌ى ده‌ركرد:
1- ئیدانه و ته‌حریم و ته‌جریمكردنى توندوتیژى و ته‌قه‌كردن له‌هاوولاَتیان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گا فه‌رمیه‌كان و حزبیه‌كان و زیانگه‌یاندن به‌ماڵى گشتى و تایبه‌ت له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه.
2- كشانه‌وه‌ى ده‌ست به‌جێیى سه‌رجه‌م هێزه جووڵه‌پێكراوه‌كان، كه به هۆى رووداوه‌كانى رۆژى 17/2/2011 جوڵه‌یان پێكراوه بۆ گشت شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و شارى سلێمانى به تایبه‌تى و گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ باره‌گاكانیان.
3- ئازادكردنى سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى به هۆكارى به‌شداربوون له خۆپیشاندان ده‌ستگیركراون، ئه‌وانه‌ش تاوانیان كردوه، راده‌ستى ده‌سه‌لاَتى دادوه‌رى و پۆلیس بكرێن.
4- حكومه‌ت به‌گوێره‌ى یاسا، قه‌ره‌بووى ماددى و مه‌عنه‌وى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگا و هێزانه بكات كه به هۆى په‌لامار و توند و تیژیه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبوون،به‌گوێره‌ى یاسا.
5- پاراستن و رێكخستنى خۆپیشانده‌ران، ته‌نها به هێزه‌كانى پۆلیسى ناوخۆ و پۆلیسى چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان بسپێردرێت، شوناس (ناو، باج، شوێنى كار) ى هێزه پارێزگاره‌كان ئاشكرا بێت و نه‌هێڵدرێت هیچ كه‌سێك به ده‌مامك و ئوتومبیلى جام ره‌ش هاتوچۆ بكات.
6- هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له هه‌موو جۆره ململانێیه‌كى سیاسیی ناوخۆیى به‌دووربىَ و ئه‌ركى نیشتمانیى خۆى وه‌ك هێزێكى نیشتمانى و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان جێبه‌جىَ بكات.
7- پێویسته لیژنه‌ى بالاَى لێكۆڵینه‌وه، كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێكهاتووه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكى دادگاى ته‌مییزه‌وه سه‌رۆكایه‌تى بكرێت و ئه‌ندامه‌كانى كه‌سانى شاره‌زا و بىَ لایه‌ن بن و به زووترین كات ئه‌نجامه‌كه‌ى بخه‌نه به‌رده‌م راى گشتى.
8- له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا، كه‌مته‌رخه‌مى له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش دا هه‌بوه‌و دواى ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه ده‌بىَ لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م ئیجرائاتى یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئه‌وانه‌ى كه‌مته‌رخه‌میان نواندوه، به‌گوێره‌ى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرىَ.
9- نابىَ به‌بىَ برِیارى دادگا هیچ خۆپیشانده‌رێك به‌هۆى به‌شداریكردنى له‌خۆپیشاندان ده‌ستگیر بكرىَ.
10- برِیارى جولاَندنى هێزى سه‌ربازى له شارێكه‌وه بۆ شارێكى تر نابێت ئه‌نجام بدرىَ ته‌نها له‌حاڵه‌تى بوونى مه‌ترسیی ده‌ره‌كى نه‌بێت،
11- ده‌ستبه‌جىَ ئه‌نجام ده‌رانى سووتاندنى كه‌ناڵى نالیا، رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى گۆرِان، رێوشوێنى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته به‌ر و بدرێنه دادگا.
12- به‌مه‌به‌ستى چاكسازى ریشه‌یى و گشتیى له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كانى ناو په‌رله‌مانه‌وه به هاوكارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سوود وه‌رگرتن له لایه‌نه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و مامۆستایانى زانكۆ و پسپۆران و خه‌ڵكانى بىَ لایه‌ن و دڵسۆز ئاماده‌و پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرىَ بۆ گفتوگۆكردن و چاودێرى جێبه‌جىَ كردنى به زووترین كات.
13- پێویسته حكومه‌ت ده‌ست به‌جىَ چه‌ندین بریارى گرنگ و به په‌له ده‌ربكات، كه په‌یوه‌سته به باشتر كردنى بارى گوزه‌رانى خه‌ڵكى و به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى و كرانه‌وه‌ى زیاترى فه‌زاى سیاسی و ئازادى.
14- هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و راگرتنى هێرشی راگه‌یاندنى حزب و لایه‌نه‌كان بدات.
15- بانگهێشتكردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه بۆ په‌رله‌مان بۆ روونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه، به‌پێى رێككاره یاساییه‌كان.
16- زه‌مینه سازكردن و پشتگیریكردنى ئه‌نجامدانى دیالۆگێكى نیشتمانى سیاسی له‌نێوان ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسیانه‌ى نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه، به‌مه‌به‌ستى هێنانه ئاراى پێكه‌وه سازانى یاسایی سیاسی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى كه خاوه‌نى ره‌هه‌ندى سیاسیی و نیشتمانیان هه‌یه.
17- پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌نوێنه‌رى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى به دواداچوون و گوىَ گرتن له داخوازى خۆپیشانده‌ران.