وتاری سه‌رۆکی هه‌رێم له مه‌راسیمی وه‌رگرتنی خه‌لاتی (Atlantic Award)
خوشكان . برایان،، ئه‌م كاته‌تان باش
مایه‌ی خۆشحاڵی و سه‌رفرازیمه كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستدام، هه‌ڵبه‌ت به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش به ئێمه مانا وده‌لالاتی قووڵ وتایبه‌تی هه‌یه، كه له لایه‌ك رێزگرتنی ئێوه‌ی به‌ڕێزه له‌و په‌یامه ئاشتیخوازانه‌یه‌ی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام بۆی تێكۆشاوه و هاوكات به‌خشینی ره‌ونه‌قێكی تریشه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌زموونی دیموكراتی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێزان. وه‌كو هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه هه‌رێمی كوردستان له سایه‌ی ئارامی وسه‌قامگیریی باری ئاسایشه‌وه، رۆژ به رۆژ له‌سه‌ر ئاسته‌كانی سیاسی وئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاوی زیاتر ده‌نێ، كه هه‌مووان به چیڕۆكێكی سه‌ركه‌وتن له عێراق وناچه‌كه وه‌سفی ده‌كه‌ن.
حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم كه هه‌وڵه‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش به‌هه‌مان گوڕ و تینه، له پێناو بره‌ودان به پرۆسه‌ی سیاسی وبونیاتنانه‌وه و پێكه‌وه‌نانی دامه‌زراوه ده‌ستووریه‌كان له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵ ودیموكرات.
به‌ڕێزان..خوشك وبرایانی ئازیز..
به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باكووری ئه‌فریقیا و ناوچه‌كه به گشتی بده‌م، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و رووداوانه كاریگه‌رییان به سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌شه‌وه ده‌بێ، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه به‌ره‌و دیموكراتییه‌ت هه‌نگاو بنێن، بێگومان ئه‌و كاته له به‌رژه‌وه‌ندی تێكڕای گه‌لان و گه‌لی كوردستانیشدا ده‌بێ، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریه‌كان به ئاراسته‌ی رزگاربوونی میلله‌تان بن، ئه‌وه یه‌كانگیر و گونجاوه له‌گه‌ڵ بیروبڕوای ئێمه كه ساڵانێكی دوور و درێژ له‌و پێناوه‌دا خه‌باتمان كردووه.
ئه‌و رووداوانه‌ی له تونس و مسر روویاندا رووداوی گرنگن، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌دیار نه‌كه‌وتوون و نازانرێ به‌ره‌و كام ئاراسته هه‌نگاو ده‌نێ، ئه‌گه‌ر له كۆتاییدا گرووپێكی دیاریكراو له‌و وڵاتانه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست كه هه‌ڵگری ئایدیۆلۆجیایه‌كی توندڕه‌و بن، ئه‌و كاته كێشه‌یه‌ك بۆ تێكڕای ناوچه‌كه و بۆ ئێمه و بۆ ئێوه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دا، بۆیه پێویسته ئاگامان له رێڕه‌وی ئه‌و رووداوانه بێ تا بزانین به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوا.
به‌ڕێزان،، ئاماده‌بووانی هێژا..
ئه‌وه‌ی له وڵاتی سوودان روویدا مایه‌ی خۆشحاڵی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو بینیمان گه‌ل به ئازادی بڕیاری چاره‌نووسی خۆی دا، ئێمه‌ش وه‌كو گه‌ل بڕوامان به‌و مافه هه‌یه و له هه‌رێمی كوردستاندا چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی یاسایی وده‌ستووریی خۆمان له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌سه‌ر شێوه‌ی فیدراڵیزم دیاریكردووه، ئێمه وه‌ك گه‌لی كوردستان و وه‌ك سه‌ركردایه‌تی سیاسی، خاوه‌ن ئه‌زموون و بیركردنه‌وه‌یه‌كی عه‌مه‌لیین و به مافی خۆمانی ده‌زانین له چوارچێوه‌ی سیسته‌می وڵاتێكی دیموكرات وفیدراڵدا په‌ره به ئه‌زموونی خۆمان بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بینیمان سیستمی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و دكتاتۆرییه‌ت وتاكڕه‌ویی ده‌ڕوات، ئه‌وكاته مومكن نییه خه‌بات وقوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی خۆمان به‌هه‌ده‌ر بده‌ین و بێگومان له دۆخێكی ئه‌وهادا ماف به‌خۆمان ده‌ده‌ین به پێی بارودۆخی ئه‌و رۆژه بڕیاری گونجاو بده‌ین و نه‌چینه‌وه ژێر باری سته‌م ودكتاتۆرییه‌ت.
هه‌رێمی كوردستان و كوردستان به گشتی تا ئێستا فاكته‌رێكی ئارامیی بووینه وبه‌شێكی كاراش بووینه له پاراستنی سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه به گشتی، به‌ڵام ئێمه پێویستیمان به یارمه‌تی وهاوكاریی ئێوه وگه‌لی خۆمان هه‌یه تاوه‌كو له سه‌ر ئاستی ئازادی بیروڕا و فره‌ئایینی و فره نه‌ته‌وه‌یی و فره حزبی ببینه نموونه‌یه‌كی پرشنگدارتری چیڕۆكی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان له عێراق وناوچه‌كه‌دا، ئێمه له به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوامان به‌و پرانسیپ و مه‌بادیئانه هه‌یه، بۆیه هه‌وڵمان داوه به واقعییش جێبه‌جێیان بكه‌ین، هه‌ر بۆیه ئه‌و ره‌نج وخه‌باته‌مان به‌روبوومی باشی هه‌بووه و هه‌رێمی كوردستانی كردۆته ئه‌و په‌ناگه ئارامه‌ی ئه‌مڕۆ لێقه‌وماوان له سه‌رانسه‌ری عێراق به هه‌موو ئایین ومه‌زهه‌ب و تایه‌فه و گرووپ ونه‌ته‌وه‌كانه‌وه، چ عه‌ره‌ب بن یان ئاشووری وكلدان، یان مه‌سیحی وموسوڵمان، كه هه‌موویان له كاتی ته‌نگانه‌دا روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ری بڕوابوونمانه به‌و مه‌فاهیم و پرانسیپانه، به‌ڵام یارمه‌تی ئێوه‌ش بۆ ئێمه زۆر گرنگه، مه‌به‌ستمان هاتنی كۆمپانیا ویارمه‌تی دارایی نیه، به‌ڵكو ئێمه پێویستمان به یارمه‌تی وپشتگیریی وهاوكاری سیاسی ومه‌عنه‌وی ئێوه هه‌یه.
به‌ڕێزان. خۆشه‌ویستان..
ئه‌مڕۆ من هه‌ست به سه‌ربه‌رزی وسه‌رفرازی ده‌كه‌م كه ئه‌م خه‌ڵاته‌م پێ ده‌به‌خشرێ، به‌ڵام به‌لای منه‌وه ئه‌وه خه‌ڵاتكردنی گه‌ل ومیلله‌تێكه، ئه‌و خه‌ڵاته بۆ ئه‌وانه‌یه كه له رۆژگارێكی سه‌خت ودژواردا له شاخ ودۆڵه‌كانی كوردستان خه‌باتیان كرد له پێناو ئازادی و رزگاری گه‌له‌كه‌یان، ئه‌مه خه‌ڵاتكردنی هه‌ر ئافره‌تێكی كورده كه ساڵه‌های ساڵ ره‌نجی كێشاوه و به‌شداریی له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا كردووه، ئه‌م خه‌ڵاته خه‌ڵاتی هه‌ر مامۆستایه‌كی كوردستانه كه به دڵسۆزی تێده‌كۆشێ ومنداڵانی گه‌له‌كه‌ی فێری پرانسیپ وبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و رێزگرتنی به‌رامبه‌ر ده‌كات، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به من ده‌به‌خشرێ، خه‌ڵاتكردنی هه‌ر تاكێكی كوردستانه به كورد وتوركمان و ئاشووری وكلدانی وئه‌رمه‌نییه‌وه، خه‌ڵاتكردنی هه‌ر كوردستانیه‌كه به موسوڵمان و مه‌سیحی وئێزدییه‌وه.
له كۆتاییدا رێز وپێزانینی خۆمان وگه‌لی كوردستانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نم به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه، ئه‌زموونی ساڵانی دوور ودرێژیش ئه‌وه‌ی فێركردووین كه ئه‌وه‌ی زامنی مانای ژیان بۆ هه‌مووان ده‌كات، ته‌نها وته‌نها ئه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌ی ژیان خۆیه‌تی، له‌سه‌ر ئێمه‌ش پێویسته له‌هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌و جیهانه بین، پشتیوان وهاوكاری یه‌كتر بین بۆ پاراستنی ئه‌و پرانسیپی هه‌مه‌ڕنگییه، كه چه‌ند به‌رقه‌رار و پارێزراو بێ، ئه‌وه‌نده‌ی تر بنه‌ماكانی ئاشتی ولێبورده‌یی وپێكه‌وه‌ژیان زامن وجێگیر ده‌بن.
سوپاس بۆ ئێوه. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ گشت لایه‌كتان وهه‌ر بژین