چۆمسكی: ئێستا پرسی كورد بۆته‌ پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی

چۆمسكی: ئێستا پرسی كورد بۆته‌ پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

به‌ گوێره‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی NTV ی توركی، زانای زمانه‌وانی ئه‌مه‌ریكی پرۆفیسۆر نه‌عوم چۆمسكی رایگه‌یاند ئێستا پرسی كورد بۆته‌ پرسێكی جیهانی.

چۆمسكی ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ توركیایه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی (ئازادی بیركردنه‌وه‌)، چۆمسكی بۆ NTV ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ تا ئێستا له‌و ولاَتانه‌ی بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن كێشه‌ی ئازادی بیركردنه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌، روونی كرده‌وه‌ له‌ ولاَتی چین چاودێری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئازادی راده‌ربرِین هه‌ر بۆیه‌ به‌رهه‌ڵستكاری چینی لیو شیاوبۆ بۆ خه‌لاَتی نۆبڵی ئاشتی هه‌ڵبژێردرا، له‌ باره‌ی پرسی كورد له‌ توركیا چۆمسكی رایگه‌یاند توركیا هه‌نگاوی باشه‌ ناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌و ولاَته‌، داواشی له‌ ئه‌نكه‌ره‌ كرد به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ر كرانه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ دۆسییه‌ی كورد.

چۆمسكی دووپاتی كرده‌وه‌ ئێستا خه‌ریكه‌ پرسی كورد بۆته‌ پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ پێویستیشی زانی چاره‌سه‌رێكی ئیقلیمی بۆ پرسی كورد دابنرێت چونكه‌ كورد له‌ عێراق و توركیاو ئێران و سوریا بوونیان هه‌یه‌، هه‌وڵه‌كانی توركیایشی له‌ باره‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ ئیجابی وه‌سف كرد، به‌تایبه‌ت كه‌ توركیا كه‌ناڵیكی ئاسمانی به‌ زمانی كوردی كردۆته‌وه‌، داواشی له‌ ئه‌نكه‌ره‌ كرد به‌رده‌وام بێت له‌و هه‌ولاَنه‌یی و پێدانی مافی زیاتر به‌ كورد و گه‌رِانه‌وه‌ی ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
(ئاكا نیوز)
Top