سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن وه‌زیری بازرگانیی ئیتاڵیاوه پێشوازیی لێكرا
وه‌زیری بازرگانی ئیتالیا بایه‌خی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كه له هه‌رێمه‌كه‌دا هاتوونه‌ته‌كایه‌وه دووپاتكرده‌وه هیواشی خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابووریانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ن فراوانتر و به‌ره‌وپێشتر بچن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ره‌وشی گشتی عێراق و كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌ی شیكرده‌وه و سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش باسی له‌و سه‌قامگیری و پرۆسه ئاوه‌دانییه كرد كه له هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌یه و ئاماده‌یشی بۆ كارئاسانی و پاڵپشتی كردن له‌هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك دووپاتكرده‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا وه‌زیری بازرگانی ئیتالیا كه پێشتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشی كردووه له رێگه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه پیرۆزبایی له هه‌رێمی كوردستان كرد به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆما له به‌رانبه‌ریشدا سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست ئیتالیا كونسوڵگه‌رییه‌ك له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه تا خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بگه‌یه‌نێت.