\"به‌بێ هه‌رێمى كوردستان حكومه‌تى عێراق ناتوانێت هیچ رِێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام بدات\"""

\

گولاَن/ساڵح محمد
سوپا سالاری عێراق ئاشكرایی كرد كه‌ به‌بێ به‌ژدارى پێكردنى هه‌رێمى كوردستان و به‌بێ ئاگادارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان حكومه‌تى عێراق ناتوانێت هیچ رِێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا بكات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان.

له‌میانى لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى كوردستان (بابه‌كر زێباری) سوپا سالاری عێراق رِایگه‌یاند:
هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و توركیا ناتوانن بگه‌نه‌ هیچ رِێككه‌وتنێك به‌بێ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چونكه‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانى نێوان عێراق و توركیا له‌ژێر سنورى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌.

هه‌روه‌ها سوپا سالاری عێراق ئه‌و هه‌والاَنه‌ى رِه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ كورد ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق گرتوه‌ و كورد زۆرینه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق پێكده‌هێنێت، و گوتى:
رِێژه‌ى كورد له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق زۆر كه‌مه‌ له‌چاو رِێژه‌یی یاسایی خۆى چونكه‌ رِێژه‌ى كورد له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق 8% ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌پێى یاسا كورد مافی خۆیه‌تى رِێژه‌ى 20 تا 25%ـى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق پێكبهێنێت.

زێبارى هۆكارى كه‌مى رِێژه‌ى سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى كوردى له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق گه‌رِانده‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ شاره‌كانى ناوه‌رِاست و باشورى عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگریه‌ بۆیه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌ كوردانه‌ش ئاماده‌نیین بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ و ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌.
Top