سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ناوخۆی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات
له دانیشتنێكدا كه رێزدار نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ی بوو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا سڵاوی به‌رێزان عه‌بدوڵلا گول سه‌رۆك كۆمار و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و هیوای خواست كه ئه‌م سه‌ردانه ته‌كانێكی دیكه بێت بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و له‌م رووه‌وه ئاماژه‌ی به دوا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ توركیا و به سه‌ردانێكی مێژوویی وه‌سفكرد و چۆن به‌و سه‌ردانه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوولاشی به‌رزنرخاند و به په‌ره‌سه‌ندنێكی گرنگی دانا و كاریگه‌ری ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ش له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له گشت رووێكه‌وه ، به تایبه‌تی له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه و رایگه‌یاند ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه له یه‌ك نزیكن پێویسته هاریكار بن بۆ یه‌كتر چونكه هه‌م له ڕووی مێژوو و هه‌میش له ڕووی ئابوورییه‌وه زۆر شت كۆیان ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ریفراندۆمی ده‌ستووری وڵاتی توركیاش هه‌ر دوولا ئه‌نجامه‌كانیان به ئه‌رێنی دانا و له‌م رووه‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی به پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی وه‌سفكرد و هیوای خواست ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ئێستا حكومه‌تی توركیا پێی هه‌ڵده‌ستێ به‌رده‌وام بێت لێی چونكه له ئه‌نجامدا هه‌ر گه‌لی توركیا قازانج و سوودی لێ وه‌رده‌گرێ و دوا سه‌ركه‌وتنیش هه‌ر بۆ پرۆسه‌ی دیموكراتی ده‌بێت و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی له پشتگیریكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ئێستا حكومه‌تی توركیا په‌یره‌وی ده‌كات .
تاوتوێكردنی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی توركیا كه بڕیار وایه له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ها ره‌وشی سیاسی عیراق و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه تا ئێستا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق نراون ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون و له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ر دوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی به په‌له‌ی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی كرده‌وه كه تیایدا هیچ پێكهاته‌یه‌ك نه‌یه‌ته فه‌رامۆش كردن.
ئه‌مه‌و له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا ، سه‌رۆك بارزانی داوای له وه‌زیری ناوخۆی توركیا كرد كه سڵاوی بگه‌یه‌نێته هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان عه‌بدوڵلا گول سه‌رۆك كۆمار و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیران و سوپاسیشی كردن بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره لێی كرابوو.