فوئاد حوسێن: سه‌رۆك بارزانی دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا گوتی كه به‌ڕێز جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا چه‌ندین خاڵی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا باسكردووه كه په‌یوه‌ستبوون به چۆنیه‌تی ده‌ربازكردنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌و قه‌یرانه‌ی تێیكه‌وتووه بۆ گه‌یشتن به پێكهێنانی حكوومه‌تێكی هاوبه‌شیی نیشتیمانی بنكه فراوان.
هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن گوتی وێڕای ئاماژه‌دان به گرنگیی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌مه‌ڕ شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كان له نێوان لیست و لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی له عێراق و دامه‌زرانی حكوومه‌تی نوێ، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو.
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی دیوان ئاشكرای كرد كه به‌ڕێز جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و دوو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی جارێكی دی پشتگیری خۆی بۆ هه‌موو هه‌وڵێك پیشاندا كه له پێناو دامه‌زرانی حكوومه‌تی نوێی عێراقه‌وه ده‌درێن و له‌م رووه‌وه‌ش وێڕای پشتگیریكردن له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌رۆكی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی به‌ڕێزیانی به‌گرنگ وه‌سف كرد بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه ئاڵۆزه‌ی رووبه‌رووی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بۆته‌وه.