سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵى كوردى ئێزدیى له بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستاندا به‌رزنرخاند
له دیدارێكدا، میر تحسین به‌گ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ده‌یانه‌وه‌ێ كوردی ئێزدیی له نه‌ته‌وه‌ی خۆیان داببرێنن و ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه كوردی ئێزدی كوردی ره‌سه‌نن و ئایینیان ئێزدییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر كوردایه‌تی خۆیان ناكه‌ن و هه‌ر چون پێشتر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان بووینه ، ئه‌وهاش له سه‌ر ژمێرییه گشتیه‌كه‌ی عیراق له‌گه‌لیدا ده‌بن.
سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنان و خۆشحاڵی ده‌ربڕین به دیداری میری ئێزدیان و ئه‌نجومه‌نی رووحانی، رۆڵی دیار‌و كاریگه‌ری كوردی ئێزدیی له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد‌و كوردستاندا به‌رزنرخاند و روونیكرده‌وه كه كوردی ئێزدی له مێژوودا دوو جار زوڵمیان لێكراوه، یه‌ك له ڕووی ئایینیه‌وه و دووه‌میان له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ، بۆیه پێویسته له به‌ر دوو هۆ به‌رگرییان لێ بكرێ، یه‌ك بۆ لابردنی ئه‌و زوڵمه مێژووییه‌ی كه لێیان كراوه و دوو له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له ره‌وشت و عاداتی كورده‌واری تا ئێستا له لایان پارێزراوه، و ئه‌و پرسیاره‌شی ڕووبه‌ڕووی ئاماده‌بووان كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێزدی كورد نه‌بن ئه‌ی بۆ كاتی خۆی ناوچه‌كه‌یان دووچاری ته‌عریب و كۆچپێكردن ده‌كرا؟
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شی كرد كه له هه‌ر بار‌و شوێنێكدا هه‌ر چۆن به‌رگری له مافی توركمان و سریان كلدان ئاشووری كردووه ئه‌وهاش به‌رگری له مافی ئایینی ئێزدییانی كردووه و ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و مافانه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه ده‌بێ پارێزراو بن و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پته‌وی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پنچینه‌ی یه‌كسانی كرده‌وه.
ئه‌مه‌و له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی رووحانی ئێزدی چه‌ند داواكارییه‌كیان پێشكه‌ش كرد كه جێی بایه‌خی سه‌رۆك بارزانی بوون.