وه‌زیری ناوخۆی توركیا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ناوخۆی توركیا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

گوڵان-سامان
كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا به‌شیر ئه‌تالای گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ گوڵان-میدیای راگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له‌رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی به‌شیر ئه‌تالای وه‌زیری ناوخۆی توركیا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و، برِیاره‌ هه‌ر ئه‌مرِۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆببنه‌وه‌.
سەرچاوەكە هۆكاری هاتنەكەی وەزیری ناوبراوی ئاشكرا نەكرد، بەڵام پێشتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ئەنقەرە ئەتالای رایگەیاندبوو كە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی كوردستان دەكات و چاوی بەسەرۆكی هەرێم دەكەوێت.هەر لەكۆنگرەكەدا باسی لەوە كردوو كە ئێمە هەوڵی تەواومان داوە بۆ دابینكردی هەموو مافەكانی كورد لە توركیا، ئەم سەردانەشمان بۆ كوردستانی عێراق لەژێر هەمان چوارچێوە دەبێت، و دووای سەردانی هەولێر دەچینە سوریا و ئێرانیش.
Top