كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 6 مانگ و 38 ملیۆن دۆلار هه‌یه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌عد راوی رایگه‌یاند له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرێده‌دا بۆ تاوتوێكردنی پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجووومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا راوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كۆمسیۆن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێویستی به 6 مانگ هه‌یه تا له‌و ماوه‌یه‌دا به ته‌واوه‌تی كاره‌كانی خۆیان ته‌واو بكات، روونیشی كرده‌وه كۆمسیۆن پێویستی به برِی 38ملیۆن دۆلار هه‌یه وه‌ك خه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه‌دا ده‌به‌سترێ راوی گوتی په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دا له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا واده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دیاری بكات، گوتیشی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك په‌یوه‌سته به په‌رله‌مانی عێراقییه‌وه كه ئه‌و ده‌توانێ برِیاری ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بدات یاخود نا.
له ساڵی 2008 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دواخرا، دواتریش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له پارێزگای كه‌ركوك له 31 ی كانوونی دووه‌می 2009 به‌رِێوه‌چوو، دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاسایی خۆی په‌رله‌مانی كوردستان له پێنجی شوباتی 2009 برِیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.