سەرۆكی هەرێمی كوردستان: خۆشحاڵین بەو ئاگربەستەی كە لە لایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە راگەیەندراوەو

سەرۆكی هەرێمی كوردستان: خۆشحاڵین بەو ئاگربەستەی كە لە لایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە راگەیەندراوەو
سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە )وە ، بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەم لێدوانەی دا:


(( خۆشحاڵین بەو ئاگربەستەی كە لە لایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە راگەیەندراوەو پشتگیری ئەم هەنگاوەی لێ‌ دەكەین و ئۆمێدەوارین كە ئەم ئاگربەستەی بەردەوام بێت نەك بەشێوەیەكی كاتی.

دووپاتیشیدەكەینەوە كە ئەم كێشەیە هەرگیز بە شەڕ چارەسەر ناكرێت ، بەڵكو بە دیاڵۆگ و گرتنەبەری رێگەی ئاشتی))

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
14/8/2010
Top