سه‌رۆكی كوردستان: داخوازی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتمانی پێكبهێنرێت و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خرێ.

سه‌رۆكی كوردستان: داخوازی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتمانی پێكبهێنرێت و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خرێ.

هه‌ولێر _ سامان

به‌ ئاماده‌بوونی به‌رِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان، حه‌وته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌رِێوه‌چوو.
له‌ رێوره‌سمی به‌رِێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و به‌رپرسانی حزبی و حكومیی و په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق ئاماده‌یبوون.
سه‌ره‌تا سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كوردستان موكریانی له‌ وته‌یه‌كدا وێرِانی به‌خێرهێنانی جه‌نابی سه‌رۆكی كوردستان رایگه‌یاند\" یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌ سه‌ر برِیارو رێنمایی خودی جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی رێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد دامه‌زراوه‌\"".
وتیشی\"" یه‌كێتی ئافره‌تان 177ناوه‌ندی له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان هه‌یه‌ و ده‌یان كاروچالاَكی له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئه‌نجام دراوه‌كه‌ كاریگه‌ریی باشی به‌ سه‌ر پێشكه‌وتنی ئافره‌تی كورد هه‌بووه‌\"".
دواتر سه‌رۆكی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانی كرد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی حه‌وتیان، وتی\"" له‌ شۆرِش و قوربانیه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا رۆڵی ئافره‌ت له‌ هی پیاو زیاتر بووه‌، ده‌بێت هه‌موو گه‌لی كورد به‌ تایبه‌تی ئافره‌ت ئازاد بێت، ده‌بێت رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان له‌ شه‌رِی به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌و ئازادیه‌ بكه‌ن و ئێمه‌ش پشتیوانیان ده‌كه‌ین\"".
وتیشی\"" ئازادی مانای به‌ره‌ڵلاَیی نادات و ده‌بێت بزانین ئازادی به‌ره‌ڵلاَیی جودان، پێویسته‌ گه‌نجان و كچ و كورِان به‌ ویستی خۆیان هاوسه‌ری خۆیان هه‌ڵببژێرن، به‌لاَم ده‌بێت سومعه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان بپارێزن، ئێمه‌ له‌ ناوچه‌یه‌ك ده‌ژین كه‌ دابونه‌ریتی ده‌وروبه‌رمان كاریگه‌ریی به‌ سه‌رمانه‌وه‌ هه‌یه‌، خۆشمان دابونه‌ریتی زۆرمان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ باشن و شیاون ده‌بێت بیانپارێزین و ئه‌وانه‌ش له‌ گه‌ل ئه‌مرِۆ ناگونجێن ده‌بێت وه‌لایان بنێین، ده‌بێت منداڵه‌كانمان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای چونه‌ قوتابخانه‌ فێر بكرێن به‌هاو دابونه‌ریته‌ باشه‌كان بپارێزن\"".
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له‌ باره‌ی بارودۆخی ئێستای عێراق سه‌رۆك بارزانی وتی\"" مه‌سه‌له‌ی هه‌ر گرنگ ئێستا له‌ عێراق پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ جێگه‌ی خۆی چه‌قیوه‌، كۆمه‌ڵێك سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌ و دانووستاندن ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ یه‌كریزی خۆمان پاراستووه‌ و به‌شێكین له‌ چاره‌سه‌ر نه‌وه‌ك قه‌یرانه‌كه‌، داخوازی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتمانی پێكبهێنرێت و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خرێ\"".
هه‌روه‌ها وتی\"" ئه‌مرِۆ له‌ نێوخۆماندا له‌ گه‌ل ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان كۆده‌بینه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نی حكومه‌ت و په‌رله‌مان، خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو ئاماده‌ ده‌كه‌ین، ئێمه‌ سوورین له‌ سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆمان له‌ سه‌ر بنچینه‌ی كۆمه‌ڵێك پرس كه‌ خۆی له‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و چاره‌سه‌ركردنی پرسی پێشمه‌رگه‌ و یاسای نه‌وت و گاز و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق دیموكراسیانه‌ بێت و حكومه‌ت حكومه‌تێكی هاوبه‌ش بێت\"".
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند\"" بارودۆخی كوردستان سه‌قامگیره‌، ئێمه‌ به‌شێكین له‌ عێراق بۆیه‌ ناكرێت بڵێین بارودۆخی كوردستان باشه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ به‌غداوه‌ نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌شێك بین له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌، له‌ ئێستا دا په‌یوه‌ندیمان له‌ گه‌ل ولاَتانی دراوسێ له‌ قۆناغێكی زۆر باش دایه‌، سه‌نگی هه‌رێمی كوردستان له‌ جیهان له‌ ئاستێكی زۆر باش دایه‌، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه‌\"".

پاشان وتاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لایه‌ن ئه‌رسه‌لاَن بایز و وتاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن كاوا مه‌حمود خوێندرایه‌وه‌.
"
Top