ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان پێشنیازێكی 16ی خاڵی پێشكه‌ش به سه‌رۆك كوتله‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات
هه‌ولێر _ سامان
دیندار دۆسكی ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستان رایگه‌یاند ئیتلافه‌كه‌یان له رۆژانی داهاتوو پێشنیازێكی 16خاڵی پێشكه‌ش به سه‌رۆك كوتله‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ی كه تێكه‌وتووین.
دۆسكی له لێدوانێكیدا به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" برِیاروایه له رۆژانی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان پێشنیازێك پێشكه‌ش به سه‌رۆكی كوتله‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات بۆ گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادییه‌كه\"".
روونی كرده‌وه\"" پێشنیازه‌كه له 16خاڵ پێكهاتووه، دیارترین خاڵ پێشنیاز ده‌كرێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌لاَته‌كانی فراوان بكرێت و ئه‌میندارێكی گشتی بۆ زیاد بكرێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هه‌ر له پرۆژه پێشنیازه‌كه‌دا ته‌ئكید له سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كاتێكی زوودا ده‌كاته‌وه، هه‌ر وه‌ك پێشنیازیش ده‌كرێت كابینه‌ی نوێ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان له خۆ بگرێت\"".
وتیشی\"" خستنه‌رووی ئه‌م پێشنیازه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه دانووستاندنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان قۆناغی بیرورِا گۆرِینه‌وه تێپه‌رێنێ ده‌ست به ئه‌نجامدانی جیددی بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق\""."