د. عه‌لى قه‌ره‌داخى: داوامان له ولاَتی توركیا و ئێران كردووه بۆردوومانكردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان رابگرن
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌مرِۆ چوارشه‌مم ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمانان: داوامانكردووه ئه‌و بۆردوومان و تۆپبارانكردنی سه‌ر سنورى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا رابگیرێت
پرۆفیسۆر د. عه‌لى قه‌ره‌داخى به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" داوامانكردووه ئه‌و بۆردوومان و تۆپبارانكردنی سه‌ر سنورى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا رابگیرێت، چونكه پێمانوایه جگه له زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی سیڤڵ و مه‌ده‌نیی و زیان گه‌یاندن به موسڵمانان هیچ سوودێكی نابێت\"".
روونیكرده‌وه\"" به هه‌ر دوو ولاَتمان راگه‌یاندووه كێشه‌كان به شه‌رِ چاره‌سه‌ر ناكرێت ، به‌ڵكو ده‌بێت شێوازى دیالۆگ و ئاشتى بیگرنه‌به‌ر\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌ش دا\"" بوونى من وه‌ك ئه‌میندارى گشتى ئه‌و رێكخراوه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى و لابردنى هه‌موو ئه‌و زوڵم وسته‌مانه ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر گه‌لاَن ده‌كرێت، له‌نێویشیان نه‌ته‌وه‌ى كورد كه له مێژووی خۆیدا دووچاری زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی زۆر هاتووه\""."