شاوێس: كه‌ركوك شارێكی كوردییه‌و ئه‌مه‌ریكاش له‌و پرسه دڵنیاكراوهتهوه
له لێدوانێكدا سه‌رۆكی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رۆژ نوری شاوێس دووپاتیكرده‌وه كه‌ركوك شارێكی كوردییه، ئه‌و پرسه‌ش له لایه‌ن ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به جیدی وه‌رگیراوه‌و دڵنیامان كردوونه‌ته‌وه كه كه‌ركوك شارێكی كوردییه‌و به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان.
له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی _الان_ ی له‌نده‌نی روونیكرده‌وه داواكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كورده‌وه داوایه‌كی سروشتییه و داواكه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور دامه‌زراوه.
شاوێس جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كورد له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدرِاڵییه له عێراق كه ئه‌و سیسته‌مه‌ش بۆته جه‌وهه‌ری ده‌ستوور، بۆیه له ریگه‌ی فیدرِاڵیشهوه ده‌توانرێ یهكرِیزی و یه‌كپارچه‌یی عێراق بپارێزرێ و هه‌موو پێكهاته‌كانی وه‌كو یه‌ك به‌شداری له‌و ولاَته بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی دیكتاتۆرییه كه به‌هۆیه‌وه درز ده‌خاته نێوان رۆڵه‌كانی گه‌ل و ولاَت له‌بار یه‌ك ده‌بات.