جه‌بار یاوه‌ر: وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هیچ داویه‌كی پێنه‌گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به موجاهیدینی خه‌لق
ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رِایگه‌یاند: وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان هیچ داوایه‌كی پێ نه‌گه‌یشتوو بۆ گواستنه‌وه‌و جێگیركردنى چه‌كدارانى موجاهیدینى خه‌لق له كه‌مپی ئه‌شره‌فه‌وه بۆ ناوچه سنووری و شاخاوییه‌كانى كوردستان.
(جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رِاگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك موجاهیدینى خه‌لق ناهێنێته جێگاى پارتى كرێكارانى كوردستان له ناوچه شاخاویه‌كان، ئه‌و هه‌واڵانه دورن له رِاستیه‌وه و ته‌نها پرِوپاگه‌نده‌ى رِاگه‌یاندنه‌كانه.
گوتیشى: ئه‌مه‌ریكا ناوى موجاهیدینى خه‌لقی له لیستى تیرۆر تۆماركردوه بۆیه به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نییه هه‌ڵسوكه‌وتنى له‌گه‌ڵ بكات چونكه ئه‌وه له‌گه‌ڵ یاساكانى ئه‌مه‌ریكا ناگونجێت.
ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه حكومه‌تى عێراق داواى له موجاهیدینى خه‌لق كردوه كه خاكى عێراق جێبهێڵن و كاتێكى دیارى كراویان بۆ دانراوه بۆ جێهێشتنى خاكى عێراق و ده‌بیت له واده‌ى دیارى كراودا عێراق جێبهێڵن.
له‌كۆتایی وته‌كانیدا یاوه‌ر به‌ناوى وه‌زاره‌ته‌كه‌یی و حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه رایگه‌یاند كه به‌هیچ جۆرێك رێگه ناده‌ن به بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى موجاهیدینى خه‌لق له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
شایانى باسه گروپی موجاهیدینى خه‌ڵق گروپێكى به‌ناو ئۆپۆزسیۆنى ئێرانه و چه‌ندین تاوانى دژى هاولاَتیانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ئه‌نجامداوه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌عس، و له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێران و عێراق و ئه‌مه‌ریكاوه دژایه‌تى ده‌كرێت، و ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆریان له‌ناوخاكى عێراقن به‌لاَم حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى داواى لێكردون خاكى عێراق جێبهێڵن.