كوێت له سه‌رووی ریزبه‌ندی ولاَتانی عه‌ره‌بی دێت له بواری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان
ولاَتی كوێت له یه‌كه‌می ریزبه‌نی ولاَتانی عه‌ره‌بی دێت له بواری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كورستان.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه‌و زانیاری له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان حه‌یده‌ر مسته‌فا له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئیعلامی عێراقی رایگه‌یاند قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی ولاَتانی عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته نزیكه‌ی 2،693 ملیار دۆلاره له كۆی گشتی وه‌به‌رهێنانی بیانی.
مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ته‌نیا چوار ولاَتی عه‌ره‌بی وه‌به‌رهێنان له كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك له ولاَتانی كوێت ولوبنان ومیسرو ئه‌رده‌نن، به‌م پێیه‌ش كۆی گشتی وه‌به‌رهێنانی عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ته‌ی ئابی 2008 تاوه‌كو ئێستا ده‌گاته 74% .
روونیشی كرده‌وه ولاَتی كوێت له سه‌رووی ریزبه‌ندی ولاَتانی عه‌ره‌بی دیت له بواری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك كۆی گشتی وه‌به‌رهێنانی كوێت ده‌گاته نزیكه‌ی 1،554 ملیار دۆلار، دوای ئه‌ویش لوبنان دێت به 750،714 ملیۆن، دواتریش میسر به 350 ملیۆن دۆلار له كۆتاییشدا ئه‌رده‌ن 28،889 ملیۆن دۆلار. هیواشی خواست له ماوه‌ی داهاتوو ئاستی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر گه‌شه بكات و په‌ره بستێنێ.
پێشتریش سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرش موحه‌ره‌م رایگه‌یاند رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته سه‌رووی 12 ملیار دۆلار پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ هێشتا رێژه‌كه به‌رزبێته‌وه.