په‌كه‌كه مه‌رج له‌به‌رده‌م توركیا داده‌نێت بۆ ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ست
گولاَن/ساڵح محمد
پارتى كرێكارانى كوردستان ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان و ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا به‌مه‌رجێك توركیا داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
\"موراد قه‌ره‌یلان\"" كه‌سی دووه‌م له پارتى كرێكارانى كوردستان له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى \""بی بی سی\"" رِایگه‌یاند:
پارتى كرێكارانى كوردستان ئاماده‌یه شه‌رِ له‌گه‌ڵ توركیا رِابگرێت به‌مه‌رجێك حكومه‌تى توركیا ئاماده‌یی دانوستان بێت و شه‌رِ رِابگرێت و ئاگربه‌ست رِابگه‌ێنێت.
گوتیشى: په‌كه‌كه ئاماده‌ی وه‌ستانى شه‌رِه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتنى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌گه‌ر توركیا شه‌رِ رِابگرێت داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێ بكات، چونكه كێشه‌ى كورد له رِێگه‌ى دیمو‌كراتى و دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها قه‌ره‌یلان گوتیشى: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى توركیا ئاماده نه‌بێت داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێ بكات و به‌رده‌وام بێت له شه‌رِ ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌رِ دژى توركیا و سه‌ربه‌خۆیی خۆمان رِاده‌گه‌ێنین.
له‌به‌رامبه‌ردا و له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵى \""بی بی سی\"" به‌رپرسێكى حكومه‌تى توركیا رِه‌تى كرده‌وه هیچ جۆره دانوستانێك له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان ئه‌نجام بدات و به پارتێكى تیرۆرست ناوى برد و دوپاتى كرده‌وه كه حكومه‌تى توركیا به‌هیچ جۆرێك دانوستان له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان ئه‌نجام نادات.
شایانى باسه له ساڵى 1984 شه‌رِ له نێوان چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیا به‌رده‌وامه كه تائێستا نزیكه‌ى 45 هه‌زار كوژراوى لێكه‌وتوه‌ته‌وه و شه‌رِ هه‌ر به‌رده‌وامه.
"