به‌شار ئه‌سه‌د: كورد میوان نییه‌ له‌ سوریا به‌ڵكو به‌شێكى گرنگى ئه‌م ولاَته‌یه‌

به‌شار ئه‌سه‌د: كورد میوان نییه‌ له‌ سوریا به‌ڵكو به‌شێكى گرنگى ئه‌م ولاَته‌یه‌

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى سوریا به‌شار ئه‌سه‌د رِۆڵی حكومه‌تى توركیاى به‌رز نرخاند له‌ نێوبژیوانكردنى نێوان سوریا و ئیسرائیل و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌ نێوان سوریا و ئیسرائیل پێویستى به‌ سه‌رپه‌رشتیارێك هه‌یه‌ كه‌ باشترینیان ئه‌مه‌ریكایه‌.

له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا (به‌شار ئه‌سه‌د)ـى سه‌رۆكى سوریا رِایگه‌یاند:
تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و رِۆڵه‌ى توركیا ده‌یگێرِا له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى ولاَتان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، به‌لاَم ئیسرائیل نایه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت و توركیا ئه‌و رِۆڵه‌ بگێرِێت.

گوتیشى: به‌هێزبونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ولاَتانى ئه‌وروپا و رِۆژئاوا سودێكى زۆرى بۆ توركیا و ئێمه‌ش ده‌بێت، و به‌هێزبونى توركیا له‌ ناوچه‌كه‌دا پله‌ و پایه‌ى به‌هێزده‌كات له‌ ئه‌وروپا.

له‌به‌شیكى ترى وته‌كانیدا سه‌رۆكى سوریا داواى له‌ چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان كرد كه‌ چه‌ك دابنێن و ئاماده‌یی حكومه‌ته‌كه‌ى نیشاندا بۆ له‌خۆگرتنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى په‌كه‌كه‌ به‌مه‌رجێك ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك ببن و بگه‌رِێنه‌وه‌ بۆ سوریا، كه‌ 1500 چه‌كدارى سورى له‌ناو پارتى كرێكارانى كوردستان هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندیان به‌و پارته‌وه‌ كردوه‌.

له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد سه‌رۆكى سوریا رِایگه‌یاند:
حكومه‌تى سوریا هاورِایه‌ له‌گه‌ڵ توركیا كه‌ كورد به‌به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌زانین، و كورد میوان نییه‌ له‌م ولاَته‌دا به‌ڵكو به‌شێكى گرنگه‌ تێیدا به‌لاَم نامانه‌وێت ولاَتانى رِۆژئاوا دژ به‌ئێمه‌ به‌كارى بهێنن.

له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سوریا گوتى:
كورد خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تى له‌م ناوچه‌دا، ئایا كورد ده‌یه‌وێت له‌ عێراق جیابێته‌وه‌ یان هاوكارى كردوه‌ بۆ پاراستنى یه‌كپارچه‌یی عێراق؟.
Top