رِوسیا بارى نائاسایی له‌ 19 هه‌رێم رِاگه‌یاند

رِوسیا بارى نائاسایی له‌ 19 هه‌رێم رِاگه‌یاند

گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى به‌رز بونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما حكومه‌تى رِوسیا بارى نائاسایی له‌ 19 هه‌رێمى ولاَته‌كه‌ى رِاگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ى پله‌ى گه‌رما داده‌به‌زێت و ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

به‌رپرسانى حكومه‌تى رِوسیا ئاشكرایان كرد كه‌ بارى نائاساییان له‌ 19 هه‌رێمى ولاَته‌كه‌دا رِاگه‌یاندوه‌ به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما كه‌ كاریگه‌رى رِاسته‌وخۆى له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هاولاَتیان هه‌بوه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانى رِوسیا رِایانگه‌یاند كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ 100 ساڵه‌ ولاَتى رِوسیا ئه‌م گه‌رمایه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ كه‌ بوه‌ته‌ هۆى زیانێكى زۆر له‌ سامانى ماسی و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ماسی ئه‌و ولاَته‌ له‌ناوچون و چه‌ندین ته‌ن ماسی فرِێدراوه‌ به‌هۆى له‌ناوچونیانه‌وه‌ به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما.

به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما بوه‌ته‌ هۆى وشكه‌ساڵى له‌ رِوسیا و زیانێكى به‌رچاوى به‌ كشتوكاڵ و زه‌ویه‌كانى ئه‌و ولاَته‌ گه‌یاندوه‌.

جێى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ پله‌ى گه‌رمای گۆى زه‌وى ئه‌مساڵ به‌رزترین ئاستى تۆماركرد له‌ مێژوى پێوانه‌یی پله‌ى گه‌رما كه‌ پله‌ى گه‌رماى زه‌وى گه‌یشته‌ 61 پله‌ و ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستى پله‌ى گه‌رمایه‌ له‌ مێژودا، و به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانى ئه‌فریقا و باشورى ئاسیا و باشورى ئه‌مه‌ریكاى لاتین كه‌ پله‌ى گه‌رما به‌رِێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبویه‌وه‌.
Top