ئه‌ردۆگان سوپایه‌كی تایبه‌ت پێكدێنێ كه فێری كه‌لتورو رۆشنبیری و زمانی كوردی ده‌كرێن
دوێنێ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان خه‌ڵك و دانیشتووانی ناوچه كوردییه‌كان هێزێكی سه‌ربازی تایبه‌ت پێكدێنێ كه راسته‌وخۆ بتوانن له ناوچه كوردییه‌كانی توركیا مامه‌ڵه‌یه‌كی سروشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه بكه‌ن.
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پلانی داناوه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و سوپایه تایبه‌ته كه راسته‌وخۆ سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌و هاوكارییه‌كانی پێده‌گات.
ئه‌ردۆگان دووپاتی كرده‌وه ره‌وانه كردنی ئه‌و هێزه تایبه‌ته بۆ ناوچه كوردییه‌كانی سه‌رسنوور رۆڵێكی ئیجابی ده‌بێت له مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ودانیشتووانه‌كه‌ی، روونیشی كرده‌وه ئه‌و هێزه به‌ر له ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوچه كوردییه‌كان به‌چرِی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ و ته‌واو شاره‌زا ده‌كرێن له سروشت و داب و نه‌ریتی كورد‌و له‌گه‌ڵ شاره‌زاكردنیان له زمانی كوردی و فێربوونی ئه‌و زمانه.
ئه‌ردۆگان باسی له‌وه كرد ئه‌و سوپایه تایبه‌ته به‌خۆبه‌شانه ئه‌ركه‌كانی به‌جێ ده‌هێنێ بێ ئه‌وه‌ی پاپه‌نبن به به‌جێهێنانی ئه‌ركی سه‌ربازی ده‌وڵه‌ت و گوتیشی ته‌مه‌نیان له 25 ساڵیدایه‌و هیچ یه‌كێكیشیان پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیریان پێكنه‌هێناوه، هه‌روه‌ها له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه به‌هێزن و بالاَشیان به‌رزه. باسی اه‌وه‌شكرد ژماره‌یان 5 هه‌زار سه‌ربازه‌و ماوه‌ی پێنج ساڵ له ناوچه كوردییه‌كانی سه‌رسنوور ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌ركی چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌و سه‌ربازه خۆبه‌خش و تایبه‌تمه‌ندانه به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده و ئاماده ده‌كرێن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌رووی هه‌ڵس و كه‌وت و جۆری جل و به‌رگ و پرچ و ریش و سمێڵیان دانووشتووانی ناوچه كوردییه‌كان نیگه‌ران نه‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان هه‌ڵس و كه‌وت و ره‌فتار ئه‌نجام بده‌ن.
له كۆتاییدا ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌و پرِۆژه‌یه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌و هێزه تایبه‌ته نیشان بدات.