سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جۆو بایدن پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیان تاوتوێ كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جۆو بایدن پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیان تاوتوێ كرد
ئه‌مرۆ جۆو بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێك له‌به‌غدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد .

ئه‌مرۆ جۆو بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێك له‌به‌غدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌قاهیره‌یه‌ ، كرد و له‌م گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌شته‌ دپلۆماتییه‌كه‌ی بۆ ولاتانی عه‌ره‌بی خواست و پاشان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی بیرورایان ئالوگۆركرد ، بایدن ئاراسته‌ و ئاكامی گفتوگۆ و دیداره‌كانی به‌غدای بۆ سه‌رۆك بارزانی روونكرده‌وه‌ .

بارزانیش هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌وله‌كانی بۆجێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خواست و هه‌ردوولاش بریاریاندا كه‌ دوای گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام بێت تا به‌هه‌موولایه‌ك هه‌ول بده‌ن عێراق له‌م ته‌نگژه‌یه‌ رزگار بكه‌ن .
Top