توركیا: هێرشه‌كانمان بۆ باكورى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات
گولاَن/ ساڵح محمد
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى توركیا ئاشكرای كرد كه هێرشه‌كانمان بۆ باكورى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌تا پارتى كرێكارانى كوردستان له‌و ناوچه‌یه وه‌ده‌رده‌نێین.
ئاژانسی هه‌واڵى \"ئه‌نازول\""ـى توركى له‌سه‌ر زارى \""جه‌میل چیچیك\""ـى جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌تى توركیا بلاَوى كرده‌وه: تا ئێستا هێرشه‌كانى توركیا به‌رده‌وامه به‌لاَم له چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراودا ده‌بێت و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له هێرشه‌كانمان له ئێستا و له داهاتوشدا بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى توركیا په‌یوه‌ست بونى حكومه‌ته‌كه‌ى به بنبرِكردنى تیرۆر و نه‌هێشتنى دوپات كرده‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتى توركیا ئاشكرایی كرد كه سوپاى توركیا بۆردومانى حه‌شارگه‌یه‌كى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستانى كردوه له‌سنورى نێوان عێراق و توركیا له رِۆژی هه‌ینى رِابردوو.
شایانى باسه حكومه‌تى توركیا به‌مه‌به‌ستى رِاوه‌دونانى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان هێرشه‌كانى بۆسه‌ر سنوره‌كانى نێوان عێراق و توركیا چرِ كردوه‌ته‌وه به‌هۆى بونى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌و ناوچه‌دا، و حكومه‌تى توركیا سوره له‌سه‌ر ده‌ستهه‌ڵنه‌گرت له شه‌رِ تا به‌یه‌كجارى پارتى كرێكارانى كوردستان له سنوره‌كانى دورنه‌خاته‌وه.
به‌هۆى بونى پارتى كرێكارانى كوردستان له سنوره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا ئه‌و ناوچه‌یه تارِاده‌یه‌ك نائارامى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
-pukmedia
"